|
خونه‌ریتی کۆمه‌ڵگا
هه‌ر
وڵاتێك یان هه‌ر میلله‌تێك كۆمه‌ڵێك خونه‌ریتى خۆى هه‌یه كه زۆر ئیشى له‌سه‌ر
ده‌كه‌ن و زۆر جار ده‌بێت به‌خاڵى ناسینه‌وه‌ى ئه‌و گه‌له یان ئه‌و كۆمه‌ڵگایه
، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و سیفه‌ته یان ئه‌و خونه‌ریته شتێكى باش بێت ئه‌وا خه‌ڵكى
به‌چاوێكى رِێزه‌وه سه‌یرى ده‌كه‌ن و به نمونه‌ى زۆر به‌رزو بڵند له‌ناو
سه‌رجه‌م میلله‌تانى تردا ده‌ناسرێت و وه به‌پێچه‌وانه‌وه . بۆ نمونه
كاتێك باسى وڵاتێكى وه‌ك یابان ده‌كرێت ده‌ست به‌جێ نمونه‌ى ته‌كنه‌لۆجیاو
پێشكه‌وتن دێته به‌رچاومان یان باسى وڵاتێكى وه‌ك ێین ده‌كرێت وه‌ك نمونه‌ى
ئیش كردن و كارى به‌رده‌وام و كات به‌فیرِۆنه‌دان دێته به‌رچاومان ، یان
هه‌روڵاتێكى تر‌ى له‌و شێوه‌یه ، به‌ڵام كاتێك باسى كوردوستان میلله‌تى
كورد ده‌كرێت ده‌بێت به چ جۆره نمونه‌یه‌ك باس بكرێت و وێنه‌ى چى بۆ
دابنرێت (زانست ، پێشكه‌وتن ، داهێنان ، كات به‌فیرِۆنه‌دان .....هتد) ئه‌وه‌ى
ده‌یبینین به‌داخه‌وه میلله‌تى كورد هیچ كام له‌م نمونانه نییه كاتێك
باسى كورد بكرێت ئه‌و جۆره نمونانه‌یان بێته به‌رچاو به‌ڵكو ده‌بینین
زۆرێك له‌گه‌نجانى میلله‌ته‌كه‌مان ته‌نها خه‌ریكى كات به‌فیرِۆدانن و هیچى
تر . یان هه‌وڵده‌ده‌ن به هه‌رجۆرێك بێت بچنه ده‌ره‌وه‌ى وڵات و وڵاته‌كه‌ى
خۆیان به‌جێ بهێڵن كاتێك قسه‌ش ده‌كه‌ن به‌رِه‌خنه گرتن له حوكمه‌ت درێغى
ناكه‌ن و به‌داخه‌وه خۆشیان هیچ هه‌وڵێك ناده‌ن بۆ خۆرِۆشنبیركردن و پێشكه‌وتن
و داهێنان ، من لێره‌دا نامه‌وێت ببمه پارێزه‌رى حوكمه‌ت و به‌رگرى له گه‌نده‌ڵییه‌كانیان
بكه‌م و گه‌نجانى وڵاته‌كه‌مان ته‌وانباربكه‌م ، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت چه‌ند
رِاستییه‌ك هه‌یه كه هه‌موومان بیزانین . بۆیه گه‌نجانمان ده‌بێت بیرله‌وه
بكه‌نه‌وه كه‌مه‌رج نییه كاتێك حوكمه‌ت ده‌رفه‌تى بۆ گه‌نجان نه‌رِه‌خساند
، ئیتر گه‌نجان هه‌وڵبده‌ن كاته‌كانى ته‌مه‌نیان به‌هه‌ده‌ربده‌ن ، به‌داخه‌وه
كات به‌فیرِۆدان وه‌ك نه‌خۆشییه‌ك ته‌نها له‌ناو گه‌نجاندا نییه به‌ڵكو
زۆرێك له‌به‌ته‌مه‌نه‌كانی وڵاته‌كه‌شمان پێوه‌ى گیرۆده‌ن و ئامانجى
ژیانیان دیارى نه‌كردووه‌و نازانن بۆچى ده‌ژین و ئه‌رك و مافیان له ژیاندا
چیه ؟ له‌هه‌مان كاتدا كه‌سانێكیش هه‌ن له‌ناو گه‌نجان و به‌ته‌مه‌نه‌كانى
وڵاته‌كه‌ماندا كه زۆر وریان و به‌رده‌وام هه‌وڵى خۆرِۆشنبیركردن و زانست
و زانیارى ده‌ده‌ن و كاته‌كانى ته‌مه‌نیان به‌فیرِۆناده‌ن .
له‌وخونه‌ریته خراپانه‌ى تریش كه به‌داخه‌وه دووچارى میلله‌ته‌كه‌مان
بووه‌و بووه به‌دیارده له‌ناوماندا بریتییه له چه‌پڵه لێدان و هه‌ڵپه‌رِكىَ
كه به‌شێوه‌یه‌كى زۆر باو ده‌بینرێت له‌ناو گه‌نج و پیرماندا به‌شێوه‌یه‌ك
كه‌زۆرجار خۆشمان نازانین له‌به‌رچى چه‌پڵه لێده‌ده‌ین و بۆكآ چه‌پڵه
لێده‌ده‌ین یان له‌به‌رچى و بۆ كىَ هه‌ڵده‌په‌رِین !!!
هه‌ركاتێك بۆنه‌یه‌ك یان ئاهه‌نگێك یان هه‌رشتێكى تر كه‌جێگاى دڵخۆشى بێت
له‌ناوماندا رِووبدات ده‌ست به‌جآ كۆمه‌ڵێك ده‌ست ده‌كه‌ن به چه‌پڵه
لێدان و هه‌ڵپه‌رِكآ یان ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه كاتێك رِووداوێكى
ناخۆشمان بۆ دێته پێشه‌وه وه‌ك كاتێك مافى میلله‌ته‌كه‌مان له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه
لىَ زه‌وت ده‌كرێت ، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كى هێمنانه رِێپێوانێك
ئه‌نجام بده‌ین بۆ ده‌ربرِینى نارِه‌زایى خۆمان به‌رامبه‌ر ئه‌وكاره ، به‌هه‌مان
شێوه كۆمه‌ڵێك كه‌س له‌ناو رِێپێوانه‌كه‌دا ده‌ست ده‌گرن و ده‌ست ده‌كه‌ن
به‌هه‌ڵپه‌رِكىَ به‌شێوه‌یه‌كى وه‌ها ئه‌م دیارده‌یه له‌ناوماندا گه‌شه‌ى
كردووه كه‌وا گروپى بۆ دروست ده‌كه‌ین و به‌ناوى گروپى هه‌ڵپه‌رِكىَ . بۆ
نمونه له‌یه‌كێك له قوتابخانه ناوه‌ندیه‌كانى شارى سلێمانیدا كه
خوێندنگایه‌كى كچانه به‌رِێوه‌به‌رى خوێندنگاكه برِیارى داوه به‌بۆنه‌ى
كۆبوونه‌وه‌ى دایكان و باوكانه‌وه گروپێكى هه‌ڵپه‌رِكآ له‌ناو خوێندنگاكه‌دا
دروست بكات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ناو پۆله‌كانى خوێندنگاكه‌دا ده‌گه‌رِێن
بۆ ئه‌وه‌ى بزانن ئاخۆ كام خوێندكار باڵاى به‌رزه‌و زۆر جوانه تابیكه‌نه
ناو ئه‌و گروپه‌وه بۆئه‌وه‌ى نمایشێكى هه‌ڵپه‌رِكێى جوان ده‌ربچێت له‌به‌رده‌م
دایكان و باوكانى خۆشه‌ویستدا ، بۆئه‌وه‌ى دایكان و باوكانى خۆشه‌ویستیش
بزانن به‌رِاستى هه‌وڵ و ماندووبوونى ئه‌وان بۆ خوێندكاره‌كانیان بێهوده
نه‌بوووه‌و ئامانجى سه‌ركى خۆى پێكاوه .
مامۆستایه‌كى به‌رِێز كه مامۆستاى یه‌كێك له خوێندنگا ئاماده‌ییه‌كانى
ناو شارى سلێمانى بوو باسى رِووداوێكى بۆ گێرِاینه‌وه كه له ساڵانى
پێشوودا كابرایه‌كى به‌ریتانى هاتۆته كوردوستان و بۆ ماوه‌یه‌ك له
كوردوستان ماوه‌ته‌وه و پاشان كه‌گه‌رِاوه‌ته بۆ وڵاته‌كه‌ى خۆى نوكته‌یه‌كى
له‌سه‌ر میلله‌تى كورد دروست كردووه و كه ده‌ڵێت : (جارێك كۆمه‌ڵێك كورد
ده‌ست به‌سه‌ر ته‌یاره‌یه‌كدا ده‌گرن كه‌له وڵاته‌كه‌یاندا نیشتۆته‌وه و
به‌هیچ جۆرێك نایه‌ڵن ته‌یاره‌كه برِوات و هه‌رچه‌نده خه‌ڵكى ناو ته‌یاره‌كه
تكایان لێده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵیاندا بدوێن بۆ ئه‌وه‌ى رِازیان بكه‌ن
به‌ڵام ئه‌وان گوێیان لێناگرن و كه‌سێكیش كه له‌ناو ته‌یاره‌كه‌دا ده‌بێت
و ده‌ڵێت ئه‌مانه كێن ؟ هاورِێكانى وه‌ڵامى ده‌ده‌نه‌وه‌و ده‌ڵێن ئه‌مانه
كوردن . ئه‌ویش ده‌ڵێت زۆر باشه ده‌هۆڵێكم بۆ په‌یدا بكه‌ن ئێستا من
رِزگارتان ده‌كه‌م ، ئه‌وانیش به‌هه‌رچۆنێك بووه ده‌هۆڵێكى بۆ په‌یدا ده‌كه‌ن
و كابراش ده‌ست ده‌كات به‌ده‌هۆڵ لێدان و ده‌ست به‌جآ هه‌موو كورده‌كان ده‌ست
ده‌گرن و هه‌ڵده‌په‌رِن و ئاگایان له‌ته‌یاره‌كه نامێنێت بۆیه ته‌یاره‌كه‌ش
فرسه‌ت ده‌هێنێت و به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ده‌رِوات) .
ئه‌گه‌ر كه‌سێكى به‌ریتانى له‌ساڵانى پێشوودا هاتبێته كوردوستان و به‌و
شێوه‌یه نوكته‌ى له‌سه‌ر دروست كردبێتین ده‌بێت ئه‌ى ئێستا چیمان پێبڵێن
كه رِۆژ به رِۆژ زیاتر په‌ره‌ى پێده‌ده‌ین و گروپى بۆ دروست ده‌كه‌ین و
له‌خوێندنگاو په‌یمانگاو زانكۆكانماندا كه‌شوێنى وه‌رگرتنى زانست و زانیاری
و رِۆشنبیرى وڵاته‌كه‌مانه نمایشى ده‌كه‌ین .
ئا| دوعا له دواناوه‌ندى كوردوستانى كچان
|