|
چۆنیه‌تی خۆ
پاراستن له ده‌ججال

بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی قائد المجاهیدین نبینا و
حبیبینا محمد (صلی الله علیه وسلم)
أمابعد:-
بابه‌تی ئه‌م جاره ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی خۆ پاراستن له فیتنه‌ی ده‌ججاله
له ڕێگه‌ی فه‌رمووده پیرۆزه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (علیه الصلاة
والسلام)
خوای گه وره بمان پارێزیت له فیتنه‌ی ئه‌م ده‌ججاله و هه موو
ده‌ججاله کانی سه‌رده‌م (أللهم أمین):
گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی
ده‌رباره‌ی خۆ پاراستن له ده‌ججال بریتین له چوار خاڵی گرنگ که پێویسته
هه موو مسوڵمانێکی ڕاستگۆ ئاگاداری بێت (إن شا‌ء لله)، چونکه ئه گه‌ر
پێغه‌مبه‌رانی پێش ئیسلام -سه‌لامی خوایان لێبێت- ئوممه‌ته‌کانیان لێ
ئاگادار کردبێته وه ئه بێت ئێمه زۆر زیاتر شاره‌زای ده‌ججال و
فیتنه‌کانی و چۆنیه‌تی خۆپاراستنمان بین لێی.
وه ئه بێت ئه و ڕاستیه‌ش باش بزانین که‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله
علیه وسلم) چۆن پێشتر به خه‌م هاوه‌ڵه به ڕێزه کانیه‌وه بووه، به
وه شه وه نه وه‌ستاوه به ڵکوو خه مخۆری شوێنکه‌وته کانی دوای خۆشی
بووه هه‌تا ڕۆژی قیامه ت.
گرنگ ترین ئه و خا ڵانه‌ی که ده بێته هۆی پاراستنمان :-
1- په یوه ست بوون به ئیسلامه‌وه‌و خۆ چه‌کدارکردن به چه‌کی باوه‌ڕ
وناسینی خوای تاك و ته‌نها و زانینی ناو سیفه ته پیرۆزه کانی، وه
بزانین ده‌ججال مرۆ ڤێکه ده‌خواو ده‌خواته‌وه‌و پا شه‌ڕۆی هه‌یه خوای گه
وره‌ش پاك‌و بێ عه‌یبه له‌و سیفه‌تانه، هه‌روه‌ها ده‌ججال چاوی سه قه‌ت و
کوێره ئه گه‌ر خوا بووایه هه‌ڵبه‌ته پێش هه‌موو شتێك چاوی خۆی چاك
ده‌کرده‌وه‌و نه‌یده‌هێشت خودی خۆی عه‌یبدار بێت، وه‌بزا نین هیچ که سێك
خوای گه‌وره نابینێت تا نه‌مرێت، به ڵام ده‌ججال هه موو که‌س به کافر‌و
مسوڵمانه‌وه ده‌یبینن.
2- دوعا‌و په ناگرتن له ده‌ججال به تایبه‌تی له نوێژدا وه ك له
چه‌ندین فه‌رمووده ی سه‌حیحدا هاتووه، هه‌روه ها ئه بووهوڕه‌یره -خوا
لێی ڕازی بێت- ده گێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)
فه‌رموویه‌تی:-
(إذا تشهد أحدکم فلیستعذ
بالله من أربع یقول أللهم إني أعوذ بك من عذاب جهنم ،ومن عذاب القبر، ومن
فتنة المحیا والممات، ومن شر فتنة المسیح الدجال)
واته :- هه‌ر که سێکتان شایه‌تمانی هێنا له نوێژدا (واته له ته
حیاتد)) با دوعا بکات و په‌نا به‌خوا بگرێت له چوار شت، بڵێت: خوای
گه‌وره په‌نا به تۆ ده‌گرم له ئازاری دۆزه‌خ، وه له ئازاری گۆڕ، وه
له فیتنه‌ی زیندوبونه‌وه‌و مردن، وه له خراپه‌ی فیتنه‌ی مه‌سیحی
ده‌ججال.
بۆیه پێویسته مسوڵمان ئه‌م دوعایه بکات له نوێژداو له دوای شایه‌تمانی
ته‌حیات وه هه‌وڵ بدات له بیری نه‌چێت، جونکه پیاو چاکانی پێشین زۆر
په‌یوه‌ستبوون پێوه‌ی، ته‌نانه‌ت پیاوچاکێکی (تابیعی)وه‌ك ئیمام (طاوس) ئه
گه‌ر کوڕه‌که‌ی له نوێژدا ئه‌و دوعایه‌ی له بیر بکردایه، نوێژه‌که ی پێ
دووباره ده‌کرده‌وه.
3- له به‌رکردنی ده ئایه‌تی یه‌که‌می سه‌ره‌تای سوره‌تی (که هف)، وه
خوێندنی ئه‌و ئایه‌تانه له کاتی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ده‌ججالدا، هه‌روه ك
له فه‌رمووده درێژه‌که ی (نه واسی کوڕی سه معان)دا هاتووه که تێیدا
ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی
(فمن أدرکه منکم فلیقرأ علیه فواتح سورة الکهف)
.
واته:- (هه‌ر که‌سێکتان گه‌شت به ده‌ججال با سه‌ره‌تاکانی سوره‌تی (که
هف)ی به سه‌ردا بخوێنێت .
وه (أبو الدرداء)یش -خوا لێی ڕازی بێت- ده ڵێت که پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى
الله عليه وسلم) فه‌رمووییه تی :-
(من حفظ عشر آیات من أول
سورة الکهف عصم من الدجال)
واته:- هه‌رکه‌سێك ده ئایه‌تی یه‌که‌می سوڕه‌تی (که هف) له به‌ر بکات
له فیتنه‌ی ده‌ججال پارێزراو ده‌بێت.
4- هه‌ڵهاتن وه دوورکه‌وتنه وه له ده‌ججال و ئه گه‌ر توانرا په نا
ببرێته به‌ر شاری (مه ککه)و (مه دینه) چونکه له فه‌رمووده‌کانی
پێغه مبه‌ری خوادا (صلى الله عليه وسلم) باس کراوه که ده ججال نا
تواننیت بچێته ناویان، وه پێویسته مسوڵمان هه‌وڵ بدات به هیچ شێوه‌یه‌ك
به‌ره‌و ڕووی ده ججال نه‌ڕوات و خۆی له بینین و قسه‌کردن له گه‌ڵیدا
بپارێزێت، چونکه وه‌ك له فه‌رمووده که ی (عمران ی کوڕی حصین)دا هاتووه
که پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه رمووییه‌تی:-
(من سمع با لدجال فلینأ عنه
فوالله إ ن الرجل لیأ تیه و هو یحسب أنه مؤ من فیتبعه مما یبعث به من
الشبهات أو لما من الشبهات)
واته:- هه ر که‌سێك هه‌واڵی هاتنی ده ججالی بیست با خۆی لێ لا بدات و
دوور بکه وێته‌وه لێی، چوونکه سوێند به خوای گه وره پیاوی وا دێته
لای خۆی زۆر به ئیماندار ده‌زانێت که‌چی شوێنی ده که‌وێت، به هۆی ئه‌و
کاره گومانیاویانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌دات.
له کۆتاییدا ده ڵێم: (سبحان الله) ئه‌مڕۆکه ده‌ججا ل نه‌هاتوه ئه‌و
هه موو مه لا ئا‌ڵقه له گوێیه دوای ئه‌مریکا که‌وتوون و خه‌ڵکی گومڕا
ده که‌ن ئه ی ئه‌بێت ده‌ججال بێت ئه‌و خه‌ڵکه چی هه‌ڵوێستێکی هه‌بێت
-خوا په‌نامان بدات- له گومڕایی. أللهم أمین
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته
|