|
ئه وانه ی که ته ڵاقیان ناکه وێت

((ألذین لایقع طلاقهم))
باوکی ئه‌سماء
بسم
الله الحمد لله الصلاة والسلام علی رسول الله(صلی الله علیه وسلم) أما
بعد...
1- مناڵ و شێت و خه وتوو.
عائیشه‌ی
دایکی ئیمانداران ده‌گێڕێته‌وه له پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی الله علیه
وسلم) که وا فه‌رموویه تی:((رفع
القلم عن ثلاثة، عن النائم حتی یستیقیظ ،وعن الصغیر حتی یکبر ،وعن المجنون
حتی یعقل أو یفیق))واته:-
پێنوسی تاوان هه‌ڵگیراوه له‌سه‌ر سێ که‌س، له‌سه‌ر خه‌وتوو تا هه‌ڵده‌ستێت،
وه له سه‌ر مناڵ تا گه‌وره ده‌بێت،وه له سه‌ر شێت تا ژیر ده بێته‌وه
.
[رواه
إبن ماجه (1/2041)والترمذي رقم (1423)وغیره عن (علي) بألفاظ متقاربة و هو
صحیح بڕوانه صحیح إبن ماجه (1660)وصحیح الجامع
الصغیر(3512)والإرواء(297)]
2-
زۆر لێکراو و نه‌زان
چوونکه له لای خوای گه‌وره نه‌زان قه‌ڵه‌می له‌سه‌ر نیه
به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه له‌لایه‌ن (أبوذري الغفاري)ه وه ڕه‌زای
خوای لێبێت ده‌گێڕێته‌وه که وا پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)
ده‌فه رموێت:
((إن
الله تجاوز عن أمتي الخطأ والنسیان ومااستکرهوا علیه))واته:-به‌ڕاستی
خوای گه‌وره تاوانی هه‌ڵگرتوه له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌که‌م له هه‌ڵه کردن و
بیرچوونه‌وه و ئه‌وه‌یشی که زۆریان لێده‌کرێت.[رواه إبن ماجه
(1/2043)والطبراني وغیره بألفاظ مختلفه وهو حدیث صحیح بڕوانه صحیح سنن
إبن ماجه(1662)وصحیح الجامع(3515)والأرواء(82)]
3-
ئه‌گه‌ر که‌سێك زۆر تووڕه بێت و هه‌ست نه‌کات
چی ده‌ڵێت له‌و کاته‌دا ته‌ڵاق بخوات ئه‌وه ته‌ڵاقی نه‌که‌وتوه.
به
به‌ڵگه ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم)که(صفیة
بنت شیبة )که وا فه رمووی (عائیشه )ی دایکی ئیمانداران (ڕه‌زای خوای
لبێت)بۆی گێڕامه‌وه که ده‌فه‌رمووێت:-((لاطلاق
ولا عتاق في إغلاق))
واته
ته‌ڵاق دان و ئازاد
کردنی کۆیله له‌کاتی (إغلاق)دا نیه .[رواه احمد
(6/276)وأبوداود(2/642/2193)وإبن ماجه (1/660/046)وهو حدیث حسن بڕوانه
صحیح سنن أبي داود (1903)وصحیح إبن ماجه (1665)]مانای
(إغلاق)له فه‌رمووده‌که‌دا به‌م شێوه‌یه‌یه:-زانایان به تووڕه بوون و
زۆر لێکردن و شێتیش ته‌فسیریان کردوه ،له وانه ئیمامی( أحمد) (إغلاق)ی
له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا به توڕه بوون داناوه،وه(أبوداود)یش ده‌فه‌رمووێت
من وای بۆ ده‌چم که توڕه بوون بێت،وه‌ئیمامی (شافیعی)ش نه‌زری توڕه‌یی به
نه‌زری (غلق)ناو بردوه ،چوونکه توڕه‌یی ده‌رگای مه‌به‌ست و لهیه ك جیا
کردنه وه داده‌خات،وه ئه گه ر زۆر لێکردن (غلق)بێت ،ئه‌وا توڕه‌بوون
له پێشتره که وا (غلق)بێت بۆ زیاتر تێگه‌شتن له‌م مه‌سه‌له‌یه ده
توانیت سوود له کتێبی [إغاثة اللهفان في طلاق الغضبان)لإبن قیم الجوزیة]
وه بگریت.که‌واته طه‌ڵاق خواردن له کاتی توڕه‌ییدا ناکه‌وێت ئه‌مه‌ش وا
ت لێنه‌کات ئیتر ته ڵاق خواردن بکه‌یته پیشه وه‌ك ته‌زبیحی ده‌ست هه‌رکات
توڕه بویت یه‌کسه‌ر ته‌ڵاقێکی پیا بکێشیت بڵێیت قه‌یناکه خۆ ناکه وێت.له
کۆتاییدا برای به ڕێز م با ووریا بین ووشه‌ی ته‌ڵاق ووشه‌یه‌که ڕێی
پێدراوه له لایه‌ن خوای گه‌وره وه بۆ کۆتا پێهێنانی عه قدی زه‌واج ی
نێوان پیاو ژنه ئه‌مه‌ش بۆ چه ند حاڵه تێکه که وا پیاو ژنه‌که نه
گونجێن به یه‌که‌وه نه‌وه‌ك بیکه‌ینه پیشه‌ی به‌رده‌واممان, له‌گه‌ڵ
ڕێزمدا دهگێرنه وه کابرایه‌ك ئه وهنده ته‌ڵاقی ده‌خوارد تا وای لێهات
که‌س گوێی لێ نه‌ده‌گرت دواتر که بیویستایه ته ڵاق بخوات له ناچاریدا
ده‌یووت به‌ته‌ڵاقی کاکم خوا په‌نامان بدات لێیان پرسی ئه وه خێره به
ته ڵاقی خۆت سوێند ناخۆیت و گۆریوته به‌هی کاکت ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌یووت
ئاخر ئه‌وه ی خۆم سواوه و که‌ڵکی نه‌ماوه. ئه‌مه ته‌نیا بۆ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك
بوو،وه زۆر به‌داخه وه تائێستاش له زۆر ناوچه‌ی کوردستان دا ته‌ڵاق
خواردن بۆته شتێکی عاده‌تی ته‌نانه ت بۆ خۆم گوێم له گه‌نج و مناڵی وا
هه بووه ژنیشی نه‌بووه سوێندی به ته‌ڵاق خواردوه خوا په‌نامان بدات جا
ئه‌م هه‌ڵانه له کوێوه ڕوده‌دات هه‌ڵبه‌ته گه وره ئاو ده ڕژێت و
بچووکیش فه‌ڕته‌ناش ده‌کات تێیدا ، با هه‌وڵ ده‌ین سووننه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری
خوا(صلی الله علیه وسلم) زیندوو به‌رز ڕابگرین وه دروست کراوو عورف و
عاده‌ت وه‌لانێین ،چوونکه هه‌ر ئه‌مه ڕزگاریکه‌ری هه‌ردوولایه.
خوای گه وره ش زاناتره
|