تیشکێك بۆسه‌ر کوده‌تاکه‌ی مزگه‌وتی نور
نێردراو له لایه‌نRebaziRasty له ڕۆژی January 31 2010 07:21:32

تیشکێك بۆسه‌ر کوده‌تاکه‌ی مزگه‌وتی نور
ئاوات که‌رکوکی
بۆیه ڕاشکاوانه به‌برایان وخوشکانم وسه‌رجه‌م موسوڵمانی ڕائه‌گه‌یه‌نم کۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌رپرسه له‌خوێنی من ئه‌گه‌ر به‌ردێک له‌ئاسمان بێته خواره‌وه‌وه به‌رم من بکه‌وێت ده‌ستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی تێدایه ئه‌وانه‌ی پێشتر به‌چه‌ند مه‌له‌فێکی جاسوسی له‌سه‌ر منیان نوسی به‌ئاشکرا ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ بوون ئه‌وه‌ی ئیمڕۆ به‌چه‌قۆ هه‌وڵی کوشتنی منیان دا ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ بوون بۆیه ئه‌وه‌ی له‌داهاتوو ڕووئه‌دات هه‌رکه‌س بیکات له‌دژم ڕاسته‌وخۆوناڕاسته‌وخۆ کۆمه‌ڵ ده‌ستی تێدایه،بۆیه ئه‌م قسه‌یه ئه‌که‌م چونکه من ناخۆشی شه‌خصیم له‌گه‌ڵ که‌س نیه
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

ئاوات که‌رکوکی
مزگه‌وتی (نور) له‌شاری بیرمینگهام به پاره‌ی موسوڵمانان به‌ناوی ماڵی خوا له‌ساڵی 2009 دروست کرا، له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌واڵی کێشه دروست بوون له‌ئیداره‌ی مزگه‌وته‌که به‌ناو موسڵماناندا بڵاو بۆوه،مامۆستا عومه‌ر عه‌لی کێشه‌که‌ی بۆ باسکردبووم له ڕێگای خه‌ڵکی تریشه‌وه ئه‌م بیست،وه‌ک موسوڵمانێک داوام کردبوو له مامۆستا عومه‌ر که کێشه‌کان نه‌گاته ئاستێک خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت بزانێت به‌تایبه‌ت خه‌ڵکانی عه‌لمانی ،که‌بێگومان مامۆستا عومه‌ر هه‌ر ئه‌مه‌ی دڵنیا ئه‌کرده‌وه،زۆر به‌داخه‌وه که شه‌وی پێنج شه‌ممه په‌یوه‌ندی هه‌واڵ پرسینم کرد له‌گه‌ڵ مامۆستا عومه‌ر له درێژه‌ی قسه‌کانماندا مامۆستا باسی قوڵ بونی کێشه‌که‌ی کرد ،منیش ووتم سبه‌ی قسه ئه‌که‌م له‌گه‌ڵ کاک (ئه‌کره‌م) چونکه ئه‌و ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی کۆمه‌ڵه‌و ته‌ڕه‌فه له کێشه‌که‌دا،مامۆستا عومه‌رم دڵنیاکرده‌وه که بۆیه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌که‌م هانی چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌ی بده‌م وه‌ک موسوڵمانێک.
دوای نوێژی هه‌ینی له‌ناو مزگه‌وت مامۆستا عومه‌رم بینی ووتی داوام کردوه له مامۆستایه‌کی باش قوڕئان بڵێته‌وه ڕۆژانی شه‌مه تکایه ئه‌گه‌ر کاتتان هه‌بوو ئێوه‌ش به‌شدار بن یه‌که‌م له‌به‌ر فێربونی عیلمه‌که دووم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستاکه زۆر لێهاتوه سود ئه‌بینن..به‌خۆشحاڵیه‌وه ڕه‌زامه‌ندیم نیشاندا
که گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه ته‌له‌فۆنم کرد بۆ (ئه‌کره‌م دیداد) دوای هه‌واڵ پرسین که یه‌که‌م جاربوو قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه ووتم بۆیه ته‌له‌فۆنم بۆتکردوه تکائه‌که‌م وه‌ک موسوڵمانێک کێشه‌که به‌زووترین کات چاره‌سه‌ر بکه‌ن چونکه ئه‌م کێشه‌یه کێشه‌ی هه‌مووموسوڵمانێکی به ئیمانه پێیمان ناخۆشه گه‌وره‌تر بێت به‌ڵام (ئه‌کره‌م) له‌قسه‌کانیدا به منی ووت ئه‌تناسم جه‌ماعه‌تی(مامۆستا کرێکاری) بۆیه که‌مێک به توندی به‌رپه‌رچم دایه‌وه که من نه‌هاتوم وه‌ک جه‌ماعه‌تی(مامۆستا کرێکار) وه بۆ به‌مه تۆمه‌تبارم ئه‌که‌ی که‌ی مامۆستا کرێکار جه‌ماعه‌تی هه‌یه؟؟ ،باش له‌مه‌به‌ستی ئه‌کره‌م دیداد تێگه‌یشتم که بۆ ئه‌م قسه‌یه ئه‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا قسه‌یه‌کم نه‌کرد چونکه مه‌به‌ستی من کۆتای هاتن بوو به‌م کێشه‌یه داوام لێکرد که با نه‌گاته کێشه‌ی مزگه‌وتی (پیته‌ربۆڕۆی به‌ریتانیا)که مزگه‌وت داخرا به‌سه‌رموسوڵماناندا ئێمه‌ی موسوڵمان هه‌رچۆن بێت دوژمنی ئێمه کوفره بۆچی ئه‌م کۆمه‌ڵه گه‌نجه‌ی له‌ئه‌وروپا له‌ترسی خوا دێن بۆمزگه‌وت بێ به‌شیان بکه‌ین ؟!!!
ئیمڕۆشه‌مه برایه‌ک هات بۆلام به‌سه‌ردانی ووتم بابچین بۆ مزگه‌وت نوێژه‌که‌مان ئه‌که‌ین وانه‌ی قوڕئان خوێندن هه‌یه پاشان ئه‌گه‌ڕێینه‌وه،زۆر پێی خۆش‌بوو.
گه‌یشتینه ناو حه‌ره‌می مزگه‌وت دوای نوێژی سوننه‌ت نوێژی فه‌رزی نیوه‌ڕۆمان ئه‌نجامدا مامۆستا عومه‌ر به ده‌نگی به‌رز ووتی جه‌ماعه‌تی که هاتون بۆ ده‌رسی قوڕئان فه‌رموون وه‌رن بۆ ئێره‌وه ،دانیشتین له‌ده‌وری مامۆستا که قوڕئان بڵێته‌وه .
کۆمه‌ڵێکی ترکه‌مێک دوور له‌ئێمه وله‌ناو مزگه‌وته‌که به‌جیا دانیشتن دوای ئه‌مه چه‌ند که‌س ژماره‌یان (6 بۆ 8 )که‌س بوو هاتنه ژووره‌وه به‌رده‌وام خه‌ڵکی تازه ئه‌هات له‌ده‌وری (ئه‌کره‌م دیداد) دائه‌نیشتن،زۆری نه‌برد (ئه‌کره‌م) به‌ده‌نگێکی زۆر به‌رزوبه قیژه قیژ ده‌ستی کرد به‌قسه‌کردن بۆ جه‌ماعه‌تی ده‌وری به‌ڕاده‌یه‌ک ئێمه له‌مامۆستای قوڕئانه‌که تێ نه ئه‌گه‌یشتین چی ئه‌ڵێت؟برایه‌ک ووتی کاک ئه‌کره‌م تکایه هێواشتر.نه‌ک به‌قسه‌ی نه‌کرد ده‌نگی به‌رزتر کرد،یه‌کێکی تر داوای کرد کاکه هێواش ئێمه لێره هیچ حاڵی نابین هیچ حیسابی بۆ ئه‌میش نه‌کرد دواجار هاوڕێکه‌ی من وتی کاکه تۆ ئێمه به مرۆڤ نازانی هێواش به؟؟؟
ئیتر (ئه‌کره‌م) دوور له‌هه‌مو ئادابێکی موسوڵمان هه‌ڵسا هاواری کرد تۆ بڕۆ ده‌ره‌وه بۆت نیه بێیته ناو ئه‌م مزگه‌وته بۆهاتووی؟ هاوکات ئه‌وانه‌ی ده‌وری ئه‌کره‌م هه‌مویان هاتن به‌ره‌و ڕوومان کاک حسێن وچه‌ند برایه‌ک قوڕئانیان به‌رزکرده‌وه توخوا بۆخاتری ئه‌م قوڕئانه هیچ مه‌که‌ن با هیچ نه‌بێت به‌ڵام ئه‌وان وه‌ک ئه‌وه‌ی هێرشیان هێنابێته سه‌رقه‌ڵای کافران به‌حه‌ماسه‌وه ئه‌هاتنه پێشتر، ئه‌کره‌م دیداد ئه‌یقیڕاند { مه‌لا عومه‌ر کافره ،مه‌لا عومه‌ر کوفری کردوه ....ئاوات که‌رکوکی هه‌ڕه‌شه‌ی لێم کردوه ده‌نگه‌که‌ی تۆمار کراوه لام )!!! بۆ ئه‌وه‌ی لای هه‌موو که‌س دڵنیا بن ئه‌مه‌ی ئه‌کره‌م ئه‌یڵێت درۆیه‌کی شاخداره وته‌نها بیانوو بوو قسه‌کانی چونکه ئه‌وان غیره‌ت ناکه‌ن به‌کافری موطڵه‌ق بڵین کافر به‌ڵکوو به‌رگری له کافریش ئه‌که‌ن وه‌ک ئه‌وبه‌رگریه‌ی(م.عه‌لی باپیر) له (کاکه حه‌مه وقادر عه‌زیزی) کرد که وتی ئه‌مانه نه‌ته‌وه‌ین نه‌ک کافر ئایا ئه‌کره‌م به‌چی جورئه‌تێک وبه‌کام پێوه‌ری شه‌رع مامۆستا عومه‌ری کافر کرد ؟ له‌لایه‌کی تر ئه‌کره‌م که ئه‌ڵێت ئاوات که‌رکوکی هه‌ڕه‌شه‌ی لێم کردوه ئه‌مه‌شیانی ڕاست نیه چونکه هیچ نه‌بێت چه‌ند وانه‌یه‌کم وه‌رگرتووه له جه‌نابی مامۆستا کرێکار ئه‌وه‌نده‌ی لێ فێربووم که ده‌ست به‌رز نه‌که‌مه‌وه له هیچ موسوڵمانێک فه‌رموون گوێ بگرن له گفتوگۆی من و(ئه‌کره‌م دیداد )که به‌ته‌له‌فۆن کردمان(... کلیك لێره بکه ...) ئه‌گه‌ر ئه‌کره‌م تۆزقاڵێک ڕاستگۆیه بابفه‌رموێت ده‌نگی من بڵاوبکاته‌وه چی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کم کردوه؟! بابڕوات ده‌نگه‌که بداته پۆلیس.
به‌به‌ڵگه‌وه به‌شاهیدی چه‌ندین که‌س بینیان (ئه‌کره‌م) ئه‌م خه‌ڵکه‌ی بۆ هێنابوو بۆمزگه‌وت، ئه‌کره‌م لای خه‌ڵکانی ناوبژیوان به‌ڕاشکاوانه ئه‌ڵێت به‌ڵێ ئێمه بۆ شه‌ڕ هاتین !!! ئاخۆ ئه‌کره‌م هاتبوو شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کێ بکات ؟ئێمه کێین شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ ئه‌که‌ن ئێمه بکوژی (مامۆستا عبدالله قه‌سرێ )نین بۆ ناچن تۆڵه‌ی خوێنی ئه‌و وسه‌دان شه‌هیدی تر بکه‌نه‌وه به‌کێ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌کرد به‌م که‌سانه‌ی هاتن بۆناو مزگه‌وت به‌چه‌قۆوه بۆ کێ هاتن ؟بۆچی هاتن؟ ئایا ئه‌م جورئه‌ته بۆ نیشانی سه‌رانی کوفر ناده‌ن که ماوه ماوه له‌هه‌ولێرو به‌نوێژی نیوه‌ڕۆ سوکایه‌تی به ئه‌میره‌که‌تان ئه‌که‌ن ؟ یان ئێوه کوشتن وتێکدانی ڕیزی موسوڵمانان له ئه‌وله‌ویه‌تی کارتانه له‌به‌رامبه‌ر دا یه‌کخسته‌نه‌وه‌ی ڕیزی عه‌لمانیه‌کان به‌واجب ئه‌زانن وه‌ک ئه‌وه‌ی بینیمان ئه‌میرتان چه‌نده به‌په‌رۆشه بۆ نێوانی تاڵه‌بانی ونه‌وشیروان.
هیچ گومانم نیه له‌ڕووداوه‌که که پلانێکی نه‌خشه بۆکێشراوبوو،هیچ گومانیشم نیه مه‌به‌ستیان بوو دوو که‌س بکوژن یه‌که‌م (مه‌لا عومه‌ر) دووه‌م (من )هه‌روه‌ک ووتم هه‌مووقسه‌کانی ئه‌کره‌م وبه‌کر سه‌راوی وخه‌ڵكی ده‌وریان هه‌ڕه‌شه بوو بۆ ئه‌م دوو که‌سه،
زۆر به‌سه‌یره‌وه سه‌یری ڕووداوه‌که‌م ئه‌کرد به‌ڕاستی لام زۆر سه‌یر بوو موسوڵمانگه‌لێک هه‌بن له‌ئه‌وروپاو له‌م سه‌رده‌می لاوازی موسوڵماناندا که‌سانێک که خۆیان به‌لایه‌نێکی ئیسلامی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن له‌ناو حه‌ره‌می مزگه‌وتدا به‌م چه‌شنه په‌لاماری موسوڵمانان بده‌ن!!!
دڵنیام ئه‌گه‌ر پۆلیس نه‌گه‌یشتبایه مزگه‌وته‌که کاره‌ساتێک ڕووی ئه‌دا چونکه برایه‌ک هات پێی ووتم زۆر ووریابه مه‌به‌ستیان تۆی یه‌کێک به‌چه‌قۆوه به‌ناو قه‌ره‌باڵغیه‌که‌دا ئه‌گه‌ڕێت ئه‌ڵێ ئاوات که‌رکوکی کامه‌یه بۆیه ڕاشکاوانه به‌برایان وخوشکانم وسه‌رجه‌م موسوڵمانی ڕائه‌گه‌یه‌نم کۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌رپرسه له‌خوێنی من ئه‌گه‌ر به‌ردێک له‌ئاسمان بێته خواره‌وه‌وه به‌رم من بکه‌وێت ده‌ستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی تێدایه ئه‌وانه‌ی پێشتر به‌چه‌ند مه‌له‌فێکی جاسوسی له‌سه‌ر منیان نوسی به‌ئاشکرا ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ بوون ئه‌وه‌ی ئیمڕۆ به‌چه‌قۆ هه‌وڵی کوشتنی منیان دا ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ بوون بۆیه ئه‌وه‌ی له‌داهاتوو ڕووئه‌دات هه‌رکه‌س بیکات له‌دژم ڕاسته‌وخۆوناڕاسته‌وخۆ کۆمه‌ڵ ده‌ستی تێدایه،بۆیه ئه‌م قسه‌یه ئه‌که‌م چونکه من ناخۆشی شه‌خصیم له‌گه‌ڵ که‌س نیه. جێگه‌ی بیر خستنه‌وه‌یه که چه‌ندین جار ئاگاداریان کردمه‌ته‌وه که هه‌ڵسوڕاوانی کۆمه‌ڵ لیژنه‌ی ئیداری مزگه‌وتیان ئاگادار کردوه ڕێگه بگرن له چونی من بۆ ئه‌م مزگه‌وته به‌بیانوی ئه‌وه‌ی من پۆلیس له‌دوامه با نه‌بێته کێشه بۆ مزگه‌وته‌که !! گریمان وابوو پۆلیس له‌دوامه‌وچاودێریم ئه‌کات ئه‌پرسم پۆلیس کاتێک که‌سيک ئه‌خاته ژێرچاودێری زۆر به‌نهێنی ئه‌یکات باشه ئێوه چۆنتان زانی پۆلیس له‌دوای منه یان ئێوه چاودێریه‌که ئه‌که‌ن به‌سه‌رمه‌وه بۆپۆلیس یان ئه‌بێت خۆتان له‌م ده‌زگایه کاربکه‌ن. له‌لایه‌کی تر ئه‌گه‌ر من کێشه‌م هه‌بێت خۆ ئه‌مه وڵاتی یاسایه ئێوه بۆ ئه‌ترسن که‌س له‌بری که‌س ناگیرێت هه‌ر کێشه‌یه‌ک بێت بۆمنه نه‌ک ئێوه.
له‌کۆتایدا ئه‌ڵێم تکاتان لێ ئه‌که‌م به‌تایبه‌ت له‌م ئه‌وروپایه‌دا وازبێنێن له کۆده‌تا کردن به‌سه‌ر مزگه‌وته‌کان وته‌فره‌قه نانه‌وه له‌نێوان موسوڵماناندا به‌سیه‌تی شه‌ڕی خۆسه‌پاندن با چیتر مزگه‌وته‌کان دانه‌خرێن بۆحه‌زی گڵاوی حزبایه‌تی ته‌نانه‌ت له‌م به‌ریتانیایه ئه‌م چه‌ندین مزگه‌وت به‌پلانی ڕه‌شی ئێوه دائه‌خرێت وهه‌وڵی داخستنیان ئه‌ده‌ن.
کلیکی له‌م لینکه بکه بۆ گوێ گرتن له وته‌کانی ئه‌کره‌م دیداد
کلیك لێره بکه
له سایتی دووربین وه‌رگیراوه
http://www.durbeen.org/ku.php