مــاڵـــــــــه‌وه
ووتاری مامۆستایان
دابه‌زاندنه‌کان
سروده‌کان
مه‌کۆی ماڵپه‌ڕ
لینکی به‌سوود
هه‌موو بابه‌ته‌کان
فێربوونی نوێژ
September 10 2010 20:56:15
پێرستی سه‌ره‌کی
مــاڵـــــــــه‌وه
قورئانی پیرۆز
قورئانی پیرۆز به فلاش
ته‌فسیری قورئانی پیرۆز
ووتاری مامۆستایان
دابه‌زاندنه‌کان
پرسیار‌و وه‌ڵام
سروده‌کان
مه‌کۆی ماڵپه‌ڕ
لینکی به‌سوود
هه‌موو بابه‌ته‌کان
فێربوونی نوێژ
په‌یوه‌ندی
وێنه‌کانی ناوماڵپه‌ڕ
ئه‌رشیفی هه‌واڵ
گه‌ڕان
ئامار
میوان: 2
هیچ به‌کارهێنه‌رێک له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
سه‌رجه‌م ئه‌ندامان:164
تازه‌ترین ئه‌ندام:
ahso
دواین ووتاره‌کان
حوکمی په‌ر...
مامۆستا کر...
کاك ماکوان:...
مامۆستا کر...
كاك ماکوان:...
فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی
گرنگترین بابه‌ت
په‌یوه‌ندی کردن به مامۆستا کرێکار
5492
دۆزینه‌وه‌ی ڕووی که‌عبه‌ی پیرۆز ( قیبله نما)
5292
وه‌ڵامێك بۆ م.عه‌لی باپیر‌و هاو ڕایانی له‌سه‌ر حوكمی مۆسیقا‌و گۆرانی .
2312
وه‌ڵامێك بۆ ده‌روێشه‌که‌ی مه‌لیك عبدالله (باوکی حارث)
2017
جیهادی دژ بكه‌ن .. نه‌ك به‌شداری حوكمی
1942
تكایه.. داخۆ كه‌سی ئه‌م وێنه‌یه ده‌ناسن
1892
ئه‌شکه‌نجه‌و زیندان
1761
كورته‌باسی روداوه‌كه‌ی قوڵه‌هه‌رمێ ...م کــــرێــــکار
1569
دانیشتنه‌كه‌ی سه‌رده‌شت و خیانه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر
1532
كريكار : ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی نێوان من و مامۆستا عه‌لی باپیر‌و هۆنینه‌وه‌كه‌ی كاك عبدالستار !
1450
نهێنیه‌کانی گه‌ردوون له نێوان قورئان و زانست‌دا
1422
كرێكار : باسی حوكمی جاسوس
1362
لوت شکاندنى ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی
1240
سایتی ئیسلام په یك ئه سپی خۆتت بۆ کێ تاو داوه؟
1187
وه‌ڵامی مامۆستا صدیق عبدالعه‌زیز رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ به‌رِێز مامۆستا كرێكار
1179
مامۆستاكرێكار له‌سه‌ر حه‌قه یان مامۆستا على باپیر‌و هاورِایانى.
1173
مامۆستا كرێكار : هه‌واڵێكی سه‌روبن درۆیه‌و سایتی ستانداریش فاسقه
1029
دیداری مامۆستا كرێكار‌و كاك ئیحسان عه‌لی عبدالعه‌زیز
1025
توتكه‌كۆمه‌ڵ بۆ به‌ربوونه‌ته ناموسی خه‌ڵكی ؟!
992
کوردێکی دانیشتوی وڵاتی یۆنان به هۆی ماده هۆشبه‌راکان ماڵ ئاوایی له دونیا ده کات
948
سایته کۆنه‌که‌مان
ئه‌شکه‌نجه‌و زیندان
حوکمی چوونه ناو دام و..
حوکمی هه‌ڵبژاردن... په‌ڕله‌مان
هۆشیاری هه‌ڵبژاردن
به‌خێربێن
...:::::... به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی
رێبازی ڕاستی
...:::::... بسم الله الرحمن الرحيم : وَأَنَّ هَٰذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ ۖ وَلا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (153) الا‌نعام .
ووتاره‌کانی ڕۆژوو له لایه‌ن مامۆستا کرێکار
دانیشتنه‌كه‌ی سه‌رده‌شت و خیانه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر
دانیشتنه‌كه‌ی سه‌رده‌شت و خیانه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر
__________ مامۆستا كرێكار
ئاماژه‌م به‌وه كرد كه مامۆستا عه‌لی باپیر هه‌ر له كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌یه‌وه له 1987 تا راپه‌رِین كه‌واسووری پێش له‌شكری رابیته كۆنه‌كان بوو كه مامۆستا شێخ محمدی به‌رزنجی و مامۆستا عبدالرحمانی نه‌وره‌سی و مامۆستا شێخ سددیق و مامۆستا مه‌لا مه‌حموودی ئازادی و مه‌لا سه‌لمان و مه‌لا عبدالقادری برایه‌تی بوون ، ئه‌مان موفره‌داتی كۆنه‌قینی له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاتی رابیته‌یان ده‌جوو ، ئاسان ده‌یانكرده زاری مامۆستا عه‌لی باپیره‌وه‌و ئه‌میش ده‌یكرده بنێشته خۆشه ! كه كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌بوو ، مه‌لا سه‌لمان و مامۆستا عبدالقادری برایه‌تی و مامۆستا مه‌غدیدی ره‌حمه‌تی له هه‌مان شوێنی دووری مامۆستا عه‌لی باپیره‌وه ده‌هاتنه سه‌ركردایه‌تی له سنه ، ئه‌و نه‌ده‌هات ! هه‌موو كۆده‌بوونه‌وه ته‌نها ئه‌و غائیب ده‌بوو ! تا كێشه‌ی نێوان سه‌ركردایه‌تی و مامۆستا عه‌لی باپیر‌و هاوبیرانی به راده‌یه‌ك گه‌وره‌بوو ، كه‌س نامه‌ی كه‌سی نه‌ده‌خوێنده‌وه .. له نامه‌كانی قووڵه هه‌رمێشیدا دیاره كه ئه‌وه‌نده له خۆی رازی بوو كه به سیفه‌تی رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی مامۆستا مه‌لا عوسمانی ره‌حمه‌تی نه‌ده‌دواند ! زۆر جار ده‌یووت ئه‌م مه‌لایانه ئه‌گه‌ر بۆ عیلمی شه‌رعی لێبرِانه زۆر چاكتر ده‌بوو ، هه‌مووشمان به‌رِێزه‌وه سه‌یریانمان ده‌كرد ..
منیش ئه‌و كاته كه هه‌ر به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامان له ئۆدروگاكان و نوسینه‌گه‌كاندا ده‌گه‌رِام و ناكۆكیه‌كانم لا ئاسانتر ده‌كردن و قسه‌ی هیوابه‌خشانه‌ی گه‌شبینیم بۆ هه‌موان ده‌كرد ، وویستم ره‌نجێكی تر به جۆرێكی تر بۆ لێك نزیكبوونه‌وه بخه‌مه گه‌رِ ، به‌سه‌ر هه‌مواندا گه‌رِام و گوێم له هه‌موو لایه‌كیان گرت ، چه‌ند جار چوومه خزمه‌ت مامۆستا شێخ محمدی به‌رزنجی و ماڵی مامۆستا نه‌وره‌سی و ماڵی كاك كامیلی حاجی عه‌لی و ده‌چوومه‌وه ماڵی مامۆستا مه‌لا عه‌لی ره‌حمه‌تی و هه‌روه‌ها خزمه‌ت رابه‌ری ره‌حمه‌تی ، سه‌فه‌رم ده‌كرده‌وه بۆ سه‌رده‌شت و مامۆستا عه‌لی باپیر‌و مامۆستا مه‌غدیدی ره‌حمه‌تی و مه‌لا سه‌لمان و مامۆستا عبدالقادری برایه‌تیم ده‌بینی ، به‌سه‌ر هه‌موو نوسینگه‌و هێزه‌كاندا ده‌گه‌رِام ، گوێم له هه‌مووان ده‌گرت ، زۆر له رابیته‌كان گله‌ییان له نه‌بوونی سنوری ده‌سه‌ڵات و ئه‌رك و مافیان هه‌بوو ، كه مامۆستا مه‌لا عه‌لی ره‌حمه‌تی هه‌مووی لای خۆی تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ كردبوو ، سه‌ركردایه‌تیش قه‌ناعه‌تی وا بوو كه ئێران ژێر زه‌مینانه ئه‌مانه ده‌جووڵێنێت و ده‌یه‌وێت بزوتنه‌وه وه‌كو رابیته‌ی كۆنی لێ بێته‌وه‌و ئه‌رك و فه‌رمانی ئێران وه‌كو پاسدارێك راپه‌رِێنێت ! بۆیه هه‌ر برِیارێك له كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌مووانیش ده‌رده‌چوو ، رێزی نه‌ده‌گیراو ده‌پووكایه‌وه ، هه‌ردوولا له بێ ئیشیدا به مللامنێی یه‌كتره‌وه خه‌ریك بوون ، هه‌ر یه‌كه له‌و لایه‌نه‌ش ده‌یوویست من راكێشێته ته‌ره‌فی خۆی.
له ناو هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ركردایه‌تی و رابیته كۆنه‌كاندا زۆر كه‌س هه‌بوون كه حه‌زیان له چاكسازیی بوو ، هه‌ر یه‌كه‌یان هه‌وڵیان به‌و جۆره ده‌دا كه پێی وابوو به‌به‌رهه‌متر ده‌بێت ، منیش ئه‌و دووساڵه‌ی 1988 و 1989 ده‌رسی په‌روه‌رده‌یی و چاوكردنه‌وه‌ی زیاتر‌و پشوودرێژیم به هێزه‌كان ده‌ووته‌وه ، كه بێ جیاوازی به‌سه‌ر هه‌موویاندا ده‌گه‌رِام ، ئیتر له كۆتایی 1989 دا گه‌یشتمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه خه‌ڵكانێكی دڵسۆز له سه‌ركردایه‌تی و كادیری وه‌سه‌ت قه‌ناعه‌تیان به بۆچوونی من كردووه ، به تایبه‌ت له‌وه‌دا كه ده‌مووت زۆرینه‌یه‌ك بۆ تین و فشار له‌سه‌ر ناكۆكه‌كان پێك بهێنین و نه‌كه‌وینه هیچ لایه‌نێكی ململانێكه‌وه ، تابتوانین پارسه‌نگی بزوتنه‌وه‌كه راگرین و گه‌نجه‌كانمان بێ ئومێد نه‌بن ..
جه‌وله‌یه‌كی ترم بۆ لای هه‌موویان كرده‌وه‌و هه‌ندێكیانم بۆ دانیشتنێكی نهێنی ( كه له سه‌رده‌شت بیگرین ) بانگ كرد ، كه له‌وێ به تێر‌و ته‌سه‌لی باس له هه‌موو وورده‌كاریه‌كان بكه‌ین و ئه‌گه‌ر بۆمان لوا نه‌خشه‌یه‌كی عه‌مه‌لی دارِێژین .. ئیتر به ره‌سمی هاتمه سنه بۆ خزمه‌ت سه‌ركردایه‌تی و خوا حافیزه‌م كرد كه به‌ره‌و پاكستان ده‌گه‌رِێمه‌وه ..
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه حسابی ئه‌وه‌م ده‌كرد كه ئیتتیلاعات به‌دوامدا بێت و بیه‌وێت بزانێت له كوێ ده‌بم و ده‌چمه كوێ ، جلی مه‌لایه‌تیشم له‌به‌ردابوو ، به‌ڵام وه‌كو نه‌فه‌ر له گه‌راجی سنه‌وه له‌گه‌ڵ برایه‌كی پێشمه‌رگه‌ی خۆماندا سوار بووم بۆ تاران ، له رێی كه‌ره‌ج دابه‌زین و به سه‌یاره‌یه‌كی تر چووینه تاران ، چووینه ئه‌و ماڵه‌ی به‌كرێمان گرتبوو ، كه خێزانێكی خۆمانمان له‌وێ دانابوو ، جێی زۆر شتی ته‌زویراتمان بوو ، ریشم كورت كرده‌وه‌و ره‌سمی نوێم گرت و شه‌و له‌وێ هه‌وێ و به‌رگی عبورێكی ته‌زویریان بۆ كردم و به‌یانی به چاكه‌ت و پانتۆڵه‌وه له‌گه‌ڵ برایه‌كی تردا هاتم بۆ سه‌رده‌شت .
له شوێن و كاتی دانیشتنه‌كه ئه‌م به‌رِێزانه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بووین :
ـ له سه‌ركردایه‌تیه‌وه : مامۆستا عه‌لی باپیر ، كاك كامیلی حاجی عه‌لی ، مامۆستا مه‌غدیدی ره‌حمه‌تی ، مامۆستا عبدالقادری برایه‌تی ، و من ..
ـ له هێزی حه‌مزه‌وه : مامۆستا حه‌سه‌ن بابه‌كر .
ـ له هێزی ئازادیه‌وه : مامۆستا ئه‌حمه‌دی سینه‌مۆكه ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت .
ـ له هێزی شافیعیه‌وه مامۆستا سه‌لمان .
ـ له هێزی حه‌سه‌ن به‌نناوه : كاك عبدالره‌حیمی فه‌ره‌ج ئاغا‌و كاك مه‌روانی سلێمانی .
ـ له رابیته كۆنه‌كانه‌وه : كاك سه‌عد قاره‌مان و ( وابزانم كاك جه‌مال ئه‌شره‌ف ) .
ئه‌وه‌ی ئێستا له بیرمه ئه‌م دوازده كه‌سه له‌و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رده‌شتدا كۆبووینه‌وه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌ڵێنمان دا كه ئه‌م دانیشتنه بۆ جیابوونه‌وه له بزوتنه‌وه نیه ، پاشان ده‌ستمان خسته سه‌ر قورئان و په‌یمانمان به خوا‌و پاشان به یه‌كتریدا كه به نهێنی بمێنێته‌وه‌و كه‌س هیچ شتێكی لای كه‌س نه‌دركێنێت . ( خۆشم ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره ئاوا ده‌یگێرِمه‌وه ) .
دوای ئه‌م عه‌هدو په‌یمانه قورسه هه‌ر یه‌كه‌مان به ئازادی و كاتی ته‌واوه‌وه خاڵه ناوكۆیی و لاوازه‌كانی بزوتنه‌وه‌مان خسته روو ، دانیشتنه‌كه سێ رۆژی خایاند ، باسمان له دارششتنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی سیاسی و رێكخستن و ئارِاسته‌ی په‌روه‌رده‌یی نوێ كرد ، ئینجا هاتینه سه‌ر تاوتوێ كردنی كاروباری دارایی كه مووچه‌و پێكه‌وه‌نانی لیژنه‌كان و هاتوچۆو كتێب و مه‌سروفاتی سێ مانگی چالاكی خۆمان كه هیچ له سه‌ركردایه‌تی داوا نه‌كه‌ین چه‌ندی پاره ده‌وێت ؟! هه‌موویمان دارششت و زانیمان كه ده‌بێت مانگی لانی كه‌م یه‌ك ملیۆن تومان بوجه‌مان هه‌بێت ، ئه‌و كاته ئه‌و برِه پاره‌یه ده‌یكرده ده هه‌زار دۆلار .. من كه له‌و سێ رۆژه‌دا هه‌شت سه‌عات قسه‌م كردبوو ، هه‌مووشی له سه‌ر 8 شریتی ته‌سجیل تۆمار كرابوو ، په‌یمانی هێنانی پاره‌كه‌م گرته ئه‌ستۆ ، چونكه دڵنیابووم كه دكتۆر عبدالله عه‌ززامی ره‌حمه‌تی كه سووكه واده‌یه‌كم لێ وه‌رگرتبوو ، یارمه‌تیمان ده‌دات ..
دوا جار به‌ڵێنی ئه‌وه‌مان دایه‌وه كه ئه‌م كاره‌مان تا سێ مانگ بێت بۆ دروست كردنی تین و فشاری گۆرِانكاریی بێت له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی نه‌ك بۆ جیابوونه‌وه ، جه‌ختیشمان سه‌ر له نوێ له پاراستنی نهێنی دانیشتنه‌كه‌و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی كرده‌وه ..
له كۆتاییدا پێش هه‌ستان و رۆیشتنه‌وه‌ی من مامۆستا مه‌غدیدی ره‌حمه‌تی ووتی : باشه ئه‌م كاره‌ی ئێمه نابێت ئه‌میرێكی با به‌شێوه‌ی كاتیش بێت هه‌بێت ؟ كه‌وتینه‌وه باسی ئه‌میرێتیه‌كه كه ئێستا هیچ زه‌رووری نیه ، به‌ڵام رای زۆرینه‌یان هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌میرێك به شێوه‌ی كاتی دابنرێت ، ئێستا هه‌ڵیبژێرین و دوای هه‌فته‌یه‌ك به خۆمان و به كه‌سه متمانه پێكراوه‌كانی شوێن كه‌وتووی خۆمانی بناسێنین .. كاك كامیلی حاجی عه‌لی مۆرێكی سه‌ركردایه‌تی پێ‌بوو ، به قه‌ده‌ر ژماره‌ی خۆمان وه‌ره‌قه‌ی مۆركراوی ئاماده كرد‌و دایه ده‌ستمان كه هه‌ر یه‌كه‌مان ناوێك بۆ ئه‌میرێتی كاتیی بنووسین ، منیش ناوێكم نووسی و خوا حافیزه‌م لێ كردن و رۆیشتم ..
دوای 52 سه‌عات سه‌فه‌ر گه‌یشتمه‌وه شاری كوه‌یته‌ی پاكستان و ئه‌و شه‌وه له مالی برایه‌ك پشوویه‌كم دا‌و سی و شه‌ش سه‌عاتی دیكه به‌رده‌وام بوومه‌وه تا گه‌یشتمه‌وه ماڵی خۆم له پیشاوه‌ر ، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ماندوو بووبووم تا سێ رۆژ نه‌متوانی بچمه مزگه‌وتیش ..
دوای كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و هه‌ڵاوێردنی له‌به‌ر چاوی ئه‌و برایانه ده‌رچوو بوو كه زۆرینه‌یان منیان به ئه‌میری كاتیی دانابوو ! ئه‌مه‌ش شۆرشێكی توورِه بوونی له دڵی مامۆستا عه‌لی باپیردا دروست كردبوو .. دواتر وامان بۆ ده‌ركه‌وت كه هه‌ندێك برا به‌ڵێنیان پێ دابێت كه ئه‌و بكه‌نه ئه‌میر ، ئه‌ویش هه‌ر ئه‌و زۆرانبازیه‌ی له‌سه‌ردا بوو كه به‌رامبه‌ر به سه‌ركردایه‌تی ده‌یكرد ، ئێمه‌ش له‌و دانیشتنه به‌رفراوانه‌دا نه‌خشه‌ی چاكسازیمان دارِشت ، نه‌ك كۆده‌تا ، ووتمان بێ په‌راوێز كردنی كه‌س ، به سه‌ركردایه‌تی ده‌ڵێین ئه‌وه سێ مانگه خۆمان خۆمان به‌خێو كردووه و خۆشمان ئارِاسته ده‌كه‌ین و كاروباری لیژنه‌كانمان به چاكی ده‌رِوات ، ده‌ی سا گۆرِانكارییه‌ك با ببێت ، بۆیه له‌وانه‌یه هه‌ندێك له‌و برایانه رای خۆیان گۆرِیبێت ، پاشان منیش وه‌كو مامۆستا عه‌لی باپیر له‌مێژ بوو هه‌ندێكیانم له نزیكه‌وه ده‌ناسی .. به‌ڵام به داخه‌وه ، مامۆستا عه‌لی باپیر هه‌ڵوێستێكی زۆر دژواری نا ..
مامۆستا عه‌لی باپیر هه‌ر كه زانیبووی خۆی به ئه‌میر ده‌رنه‌چووه‌و من دانراوم ، زۆر توورِه بووبوو ، یه‌كسه‌ر چوو بووه سه‌ركردایه‌تی له سنه و ووتبووی : "كرێكار خیانه‌تی كردووه‌و من كه‌شفم كردووه " !! ئیتر ناوه‌كانیشی دركاندبوو كه كێ و كێ كۆبوونه‌وه‌مان كردووه ، ئه‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و برایانه‌ی له‌به‌رده‌می سه‌ركردایه‌تی و كۆنه رابیته‌كاندا ئیحراج كرد .. هه‌رچه‌نده نه سه‌ركردایه‌تی نه مامۆستا شێخ محمدی به‌رزنجی و مامۆستا نه‌وره‌سی و ئه‌وانی دیكه باوه‌رِیان به مامۆستا عه‌لی باپیر نه‌كرد كه له‌وه‌دا راستگۆ بێت كه ده‌ڵێ : خیانه‌ته‌و من كه‌شفم كردووه " سه‌ركردایه‌تی مامۆستا مه‌لا عوسمانی ره‌حمه‌تی و مامۆستا مه‌لا عه‌لی ره‌حمه‌تی و مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموودی ره‌حمه‌تی كه‌سیان باوه‌رِیان پێ نه‌كردبوو .. هه‌موو پێیان ووتبوو ئه‌گه‌ر به خیانه‌تت بزانیایه له یه‌كه‌مین رۆژدا ئه‌و هه‌واڵه‌ت ده‌داینێ نه‌ك دوای سێ رۆژی دانیشتنه‌كه‌و به ئه‌میر هه‌ڵنه‌بژاردنت !
ئیتتیلاعاتیش سێ كه‌س له‌و برایانه‌ی منیان له هێزی حه‌سه‌ن به‌ننا گرت و ناچاری كردن ئه‌و هه‌شت شریته‌ی قسه‌كانی منیان ته‌سلیم كه‌ن !!
به هه‌ر حاڵ من تازه گه‌یشتبوومه‌وه پیشاوه‌رو له خه‌می پاره‌په‌یدا كردنه‌كه‌دا بووم ، كه ئه‌و هه‌واڵه‌یان دامێ ، شتێكی ناخۆش بوو ، تاساندمی ، چونكه ئه‌میرێتی كۆرِو كارێكی وا شتێكی ئه‌وه‌نده گه‌وره نه‌بوو ، لاشمان گرنگ نه‌بوو ، بۆیه به درێژایی سێ رۆژ دانیشتن باسمان نه‌كردبوو ، به‌ڵام ئه‌م پیاوه بۆچی ئه‌مه‌ی كرد ؟! باشه بۆچی نه‌ده‌بوو كه‌مێك سه‌بری بگرتایه تا منیش هه‌واڵه‌كه‌م پێ ده‌گه‌یشت و ئه‌و برایانه‌م قه‌ناعه‌ت پێ ده‌كرد كه با ئه‌و ئه‌میر بێت و بێ خه‌م بێت ! به‌ڵام دیاره حه‌زی ئه‌میرێتی وه‌كو خرۆكه‌ی سوور له خوێنیدایه ، مه‌گه‌ر ئێستا خۆی بۆمانی ناگێرِایه‌وه كه : " به منداڵیش كاك حه‌سه‌ن بابه‌كرو ئه‌وان منیان ده‌كرده سه‌ر تیپی تۆپانێ " !! جا ئه‌گه‌ر ته‌سه‌ور بكه‌ین كه ئه‌م موالیدی 1961 ه و مامۆستا حه‌سه‌ن بابه‌كر له‌م به‌ته‌مه‌نترو هه‌ردووكیان له گوندێكی پشده‌ری ئه‌و زه‌مانه‌دا گه‌وره بووبن و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هیچیان نازانن تۆپانێ بكه‌ن ، ده‌بێ كێ و چۆن چاوه‌رِێی گۆڵی لێ كردبن كه له به‌رامبه‌ره‌كانمانی بكه‌ن ! ئاخر له منداڵیه‌وه ئاوا هێناویانه بۆیه گۆڵیان له خۆمان كرد‌و دۆرِاین !!
نێردراو له لایه‌ن
RebaziRasty
له ڕۆژی April 10 2009 04:06:00
0 سه‌رنج
1533 خوێندراوه
سه‌رنج
هێشتا هیچ سه‌رنجێک بوونی نی‌یه
سه‌رنجێک بنێره
تکایه پێویستت به چوونه ژووره‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت سه‌رنجێک زیاد بکه‌یت
هه‌ڵسه‌نگاندن
ئه‌م به‌شه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ته‌نها به ئه‌ندامان تایبه‌ته
تکایه یان بچۆ ژووره‌وه یان ناوی خۆت تۆمار بکه
تا ئێستا هه‌ڵنه‌سه‌نگێندراوه
پانێڵی چوونه ژووره‌وه
ناوی به‌کارهێنه‌ر
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه؟
خوازیاری ووشه‌یه‌کی تێپه‌ڕوونی تریت ئه‌وا
کرته لێره بکه
.
حوکمی جاسوسی
نهێنیه‌کانی گه‌ردوون
سۆزێك بۆ خیلافه‌ت
گولله‌ی ئاگرین
بانگدان و کاته‌کانی نوێژ
فێربوونی نوێژ
په‌یوه‌ندی کردن به مامۆستا کرێکار
جیهادی دژ بكه‌ن. نه‌ك..حوكمی
وه‌ڵامێك بۆ م.باپیر‌و هاوڕایانی
دوعایه‌کی شێخ المحسنی
دۆزینه‌وه‌ی ڕووی قیبله
حملة النصرة رسول الله
حوکم ده‌بێت هه‌رحوکمی خوا بێت
هه‌ڵبژاردنی ده‌نگ
كلیك له سه‌ر لیستێك بكه بۆ هه‌لبژاردنی ئه‌و به‌شه‌ی به دڵته
شێعر
مامۆستا کرێکار: گوڕنه‌ته‌ڵه
مامۆستا کرێکار : شیوه‌نێك بۆ هه‌ڵه‌بجه
مامۆستا کرێکار: کۆمه‌ڵه شیعری سۆزی کوردایه‌تی
مامۆستا کرێکار: خوایه منم له‌هه‌ولێرم
مامۆستا کرێکار؛ لێده شه‌فیق
سرود
برای دیندارم1
برای دیندارم2
لوقمــان قورئانه‌که‌م
باوکی ئه‌سماء ئه‌م جاره‌یان
سروود گوله‌ی ئاگرین
دوعا‌ء
مامۆستاکرێکار: دوعایه‌ك له‌سه‌رانی دزی کورد
دوعایه‌کی کاریگه‌ری شێخ المحسیني
دوعایه‌کی قنوتی شێخ ادریس ابکر
ووتار
مامۆستا کرێکار گورزی بیر
Copyright © 2007
ماڵپه‌ڕی
ڕێبـــازی ڕاستی
سه‌دایه‌کی ڕاست و مینبه‌رێکی نوێ
Sarbaxo Designs
Designed By | Profesor Fatah
234135
سه‌ردان