|
 |
دڵداری یان خۆشه‌ویستی

بِسْمِ اللّهِ
الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ
إن
الحمد لله نحمده ، ونستعينه، ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ، ومن
سيئات أعمالنا من يهده الله فلا مضل له ، ومن يضلل فلا هادي له ، وأشهد أن
لا اله الا الله وحده لاشريك له ، وأشهدأن محمدًا عبده ورسوله، أما بعد:
ئیمرۆ خۆشه‌ویستی دیارده‌یه‌كه كه له‌سه‌ر زاری گشت
گه‌نج و لاو بهتهمهنهكانیشدا ده‌بیسترێن ، خۆشه‌ویستی ووشه‌یه‌كه كه
دوو واتای تاڕاده‌یه‌ك جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ئه‌ویش بریتیه له :-
1- خۆشویستن (خۆشه‌ویستی)
2- دڵداری
به‌ڵام ئێستا له‌وه ده‌چێت كه‌سێك بڵێت ئه‌م دوو ووشه‌یه هه‌ر یه‌ك شتن و
چ جیاوازیه‌كیان هه‌یه ؟
1- خۆشویستن (خۆشه‌ویستی) :- زۆر جار ئه‌م ووشه‌یه كه‌باسی لێوه
ده‌كرێت هه‌ر كه‌سه به‌پێی ئه‌و كات و شوێن و بارودۆخه‌ی كه تیایدایه
بیری لێده‌كاته‌وه‌و پێناسه‌یه‌كی بۆ داده‌نێت . به‌ڵام له‌ڕاستیدا
خۆشه‌ویستی به‌واتایه‌كی گشتی بریتیه له هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستیانه‌ی
كه له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره بێت وه‌ك خۆشه‌ویستی به‌نده بۆ خوای
گه‌وره یان بۆ پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان له‌سه‌ربێت) یان بۆ هاوه‌ڵان
و پیاوچاكان و دایك و باوك و نیشتیمان خۆشه‌ویستی نێوان ژن و پیاو …هتد .
2- دڵداری :- ئه‌میش ههرخۆشهویستیه به‌ڵام له نێوان دوو ڕه‌گه‌زی
جیاوازدا كه نامه‌حره‌م بن به‌یه‌كتری ، هه‌رچه‌نده ئه‌مه زۆر جار
به‌هه‌ڵه به‌كار هاتووه و به‌كارده‌هێنرێت بۆ خۆشه‌ویستی نێوان به‌نده‌و
خوای گه‌وره یان هه‌ر شتێكی تر وه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد
، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م ووشه‌یه ته‌نها به‌واتای خۆشه‌ویستی دێت
له‌نێوان كوڕ و كچێكدا به‌شیوه‌یه‌كی ڕێگه پێنه‌دراو له ڕووی
شه‌رعه‌وه .
* كه‌واته دڵداری به‌شێكه له‌خۆشه‌ویستی به‌ڵام به‌ڕێگه‌یه‌كی خراپ ،
به‌ڵام خۆشه‌ویستی ناتوارێت پێی بوترێت دڵداری .
* كه‌واته به‌كورتی ده‌توانین بڵێین خۆشه‌ویستی به‌و واتایه‌ی
(خۆشه‌ویستی به‌نده‌كان بۆ خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ران و هاوه‌ڵان دایك و
باوك وخوشك و برا ...... هتد ئه‌مه كارێكی رێگه پێدراوه كه ئاینی
پیرۆزی ئیسلام به‌رگری لێده‌كات و فه‌رمانی پێ ده‌كات. به‌ڵام دڵداری
خۆشه‌ویستی به‌ینی كوڕ‌و كچێكه به‌ڕێگه‌یه‌كی ناشه‌رعی كه‌ئاینی
پیرۆزی ئیسلام نه‌هی لێده‌كات .)
- ئیستا پێده‌چێت یه‌كێك بپرسێت ئه‌ی ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌ك پاك دڵداری
بكه‌یت ؟
+ به‌ڵام ئێمه‌ش له‌وه‌ڵامی ئه‌و به‌ڕێزه‌دا ده‌ڵێین ئایا چ پاكیه‌ك له‌و
دڵه‌دا هه‌یه كه‌بێ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ی تێدابێت ، كه‌كاتێك خوای
گه‌وره له‌وه‌صفی ئیمانداراندا ده‌فه‌رمووێت:-
(وَلاَ مُتَّخِذاتِ أَخْدَانٍ)(النسا‌و / 25)
یان )ولاَ مُتَّخِذی أَخْدَانٍ)(المأده / 5)
وه‌مانای (لاَ مُتَّخِژَاتِ أَخْدَانٍ)
واته هاوڕێ و دۆستیان بۆخۆیان دیاری نه‌كردووه (به‌شاره‌وه بێت یان
به‌ئاشكرا) ، ، وه هه‌روه‌ها خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت
(لاتقربوا الزنی) واته (نزیكی زینا
مه‌كه‌ون)
* ئه‌ی بۆچی نافه‌رموێت زینا مه‌كه‌ن ؟
چونكه دڵداریكردن نزیك كه‌وتنه‌وه‌یه له‌زینا و ده‌رگایه‌كه
لهدهرگاكانی شه‌یتان كه بانگت ده‌كات تا له‌و ده‌رگایه‌وه به‌زینا
ئاشنات بكات ، چونكه ئه‌گه‌ر شه‌یتان ڕاسته‌وخۆ به‌یه‌كێك بڵێ زینا بكه
ئه‌وا ئه‌وه‌نده به‌ئاسانی ناچێت به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه و سڵی
لێده‌كاته‌وه ، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌ی بكات بۆ دڵداری ئه‌وا زۆر
ئاسان تر به‌ده‌میه‌وه ده‌چێت و به گوناهی نازانێت به‌نه‌زانی و
داماوی شوێنی ده‌كه‌وێت ، ئه‌م كاره‌ش بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین
كێشه‌و مه‌شاكیل له‌ناو خه‌ڵكیدا و به‌تایبه‌تیش چینی گه‌نجان كه
بونه‌ته سوته‌مه‌نی ئه‌م كاره به‌دفه‌ڕه له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ، له‌م
باره‌یه‌شه‌وه ڕۆژانه چه‌ندین چیرۆكی زۆر دڵته‌زێن ده‌بیستین كه
به‌هۆی ئه‌م كاره قێزه‌ونه‌وه تووشی گه‌نجان و لاوانی میلله‌ته‌كه‌مان
هاتووه‌و به‌ره‌و هه‌ڵدێری بردوون به‌ناوی دڵداری پاكه‌وه و پاشان
كاریان گه‌یشتووه بهزیناو چه‌ندین كاری ناهه‌مواری تر ، وه هه‌روه‌ك
ده‌زانین زۆربه‌ی جاریش ئافره‌تان باجی گه‌وره‌ی ئه‌م كاره ده‌ده‌ن
له‌و ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌شدا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا كچ بۆی نیه
براده‌رو دۆستێكی كوڕی هه‌بێت كاتێكیش خوای گه‌وره ڕێی پێ نه‌داوه
حیكمه‌تێكی تێدایه ، چونكه كچ خاوه‌ن سۆز و هه‌ستێكی به‌رزه و گه‌ر
كه‌وته ناو په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ گه‌نجێك و ئه‌م گه‌نجه خه‌ڵه‌تاندی و
په‌یمانی پێ دا كه‌وا ببێته هاوسه‌رێكی باش بۆی و كچه‌كه‌ش پێی ڕازی
بوو وه پاشان ئه‌و كوڕه‌كه خه‌ڵه‌تاندی پاشگه‌ز بوویه‌وه له
په‌یمانه‌كانی و (له‌وانه‌شه تۆڵه‌و زیانێك بگه‌یه‌نیت به كچه‌كه )
لێره‌دا كاریگه‌رییه‌كی زۆر خراپ ده‌كه‌وێته سه‌ر كچه‌كه و برینێكی قوڵ
به‌جێ دێڵێت له ده‌رونیدا كه‌وا زه‌حمه‌ته ساڕ‌ێژ ببێته‌وه‌و تووشی
كێشه‌و ڕوخاندنی ده‌كات ، وه خوای گه‌وره له خۆمان زیاتر
به‌رژه‌وه‌ندی و سودی ئێمه‌ی ده‌وێت وه‌ك له خۆمان ، بۆیه پێویسته
پابه‌ند بین به فه‌رمانه‌كانی و خۆمان دوور بخه‌ینه‌وه له
قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی و ئامانجمان ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت پێش هه‌موو شتێك ،
له‌به‌رئه‌وه كاتێك كه‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێگیری كارێكمان لێده‌كات
له‌به‌ر قه‌زانجی خۆمانه چونكه ئیسلام خوای په‌روه‌ردگار خۆی
ناردوێتی ، وهههرخۆشی ده‌زانێت چی چاكه‌و چی خراپه بۆمان بۆیه له‌و
ئیسلامه‌دا كه‌به‌رنامه‌ی ژیانه زۆر به‌جوانی هه‌موو شتێكی بۆ دیاری
كردووین تاوه‌كو به‌ڕێگه‌ی خراپ و دژوار‌دا مل نه‌نێین و به‌رچاومان ڕوناك
بێت . هه‌رچییه‌ك كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌یفه‌رموون پێویسته
بڵێین به‌سه‌رچاو و لێی لانه‌ده‌ین ، له‌به‌رئه‌وه پێویست ناكات خۆمان
بخه‌ڵه‌تێنین و كۆمه‌ڵێك ته‌ئویلی بێبنه‌مای بۆ دابنێین به‌ناوی
(دڵداری پاك ، یان ده‌مه‌وێت بیناسم و لبێی تێبگه‌م پاشان زه‌واجی
له‌گه‌ڵدا بكه‌م و چه‌ندین هۆكاری تری بێبنه‌ما ......) بێگومان ئه‌مانه
هه‌مووی بیانوون و هیچ فیگرهتێكی پاك ئه‌مانه به‌ڕاست نازانێت .
- پێده‌چێت كه‌سێك بڵێ نه‌خێر كاكه جه‌نابت زۆر توندڕه‌ویت و ئه‌مه هیچ
وانیه ...! من فیگرهتم زۆر پاكه‌و ئه‌م كاره‌ش به‌كارێكی زۆر باش
ده‌زانم .!
+ به‌ڵام ئێمه‌ش پێی ده‌ڵێین زۆر باشه ئه‌زیزم من پرسیارێك له تۆ
ده‌كه‌م ، ئایا ئه‌و كاره‌ی كه تۆ ناوی لێده‌نێیت دڵداری پاك یان
هه‌رناوێكی تر كه‌جه‌نابت زۆر به‌باشی ده‌زانیت ، ئه‌گه‌ر ببینیت
مامۆستایه‌كی به‌ڕێز كه له‌مزگه‌وت دێته ده‌ره‌وه هه‌مان ئه‌و كاره‌ی
تۆده‌كات یان هه‌ركه‌سێكی تر (حاجییه‌ك ، گه‌نجێكی مسوڵمان كه‌زۆربه‌ی
كاته‌كانی له‌گه‌ڵ عیباده‌تدا ده‌باته سه‌ر ، ...) ئایا ئه‌و كاته تۆ
به‌رامبه‌ر ئه‌و چی ده‌ڵێیت ؟؟؟
ئایا یه‌كسه‌ر به‌بینینی ئه‌و حاڵه‌ته لۆمه‌ی ناكه‌یت به‌وه‌ی
(سه‌یركه‌ن ئه‌وه مهلاكهیه ، حاجییهكهیه ، ئیسلامییهكهیه ، ...)
دڵداری ده‌كات . كه‌واته تۆش ئه‌و كاره‌ت به‌تاوان زانی بۆ ئه‌وان ،
به‌ڵام بزانه بۆ تۆش هه‌مان تاوانه كه خۆت هه‌ستی پێناكه‌یت . كه‌واته
ڕاستت كرد كه‌وتت فیگرهتم زۆر پاكه چونكه تۆش به‌بینینی ئه‌و كاره
زانیت تاوانه ، به‌ڵام شه‌یتان ئه‌وه‌نده ئه‌و كاره‌ی لا‌جوان كردوویت
كه بۆ خۆت به تاوانی نازانیت .
له‌به‌رئه‌وه باش بزانه كاتێك كه خوای گه‌وره ئیسلامی ناردووه بۆ
گشت خه‌ڵكی ناردووه بێ جیاوازی ، كاتێك كه شتێك حه‌رام كراوه ئیتر
بۆهه‌موو خه‌ڵكی حه‌رامه تاڕۆژی دوایی وه شتێكیش كه ئیسلام
بهحهڵالی دانه‌وه ئیتر بۆ هه‌موو خه‌ڵكی حه‌ڵاڵه تاڕۆژی دوایی ،
به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان خه‌ڵكی دا هه‌روه‌ك خوای په‌روه‌ردگار
ده‌فه‌رموێت (يا أَیُّهَا
النَّاسُ إِنَّا خَلقْنَاكُم مِّن ذكَرٍ وَأُنثی وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا
وَقَبَائِل لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ
إِنَّ اللَّهَ عَلِیمٌ خَبِیرٌ)(الحجرات:13) واتا (ئه‌ی
خه‌ڵكینه بێگومان ئێمه هه‌مووتانمان له نێر و مێیه‌ك دروست كردووه و
كردومانن به چه‌نده‌ها گه‌ل و تیره و هۆزی جۆره‌وجۆر ، تایهكتر بناسن و
په‌یوه‌ندیتان خۆش بێت به‌یه‌كه‌وه .. به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا
ئه‌و كه‌سانه‌تانه كه زۆرتر له‌خوا ترسه‌و فه‌رمانبه‌رداری خوایه ،
بێگومان خوا زانا و ئاگایه به‌هه‌مووان ) . وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش ده‌ڵێت
دڵ حسابه من به‌پاكی ده‌یكه‌م . ئه‌وا وه‌ك له‌پێشتریش باسمان لێوه كرد
و ئێستاش ده‌ڵێین به‌ڕێزم دڵێك پاكه كهزیكری خوای تێدابێنت
(الَّذینَ امَنُواْ
وَتَطمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذكْڕ اللّهِ أَلاَ بِذكْڕ اللّهِ تَطمَئِنُّ
الْقُلُوبُ)(الرعد: 28) واته (ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه
دڵ و ده‌رونیان ئارام ده‌بێت به قورئان وپه‌یامه‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار
، ئاگاداربن دڵه‌كان : ههربهقورئان و یادی خوا‌و پابه‌ند بوون به
ئاینه‌كه‌یه‌وه خۆشنود ده‌بن و ده‌حه‌وێنه‌وه) .
* وه بێگومان به‌ڕێزیشت نا‌توانیت ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌رت تاقی بكه‌یته‌وه
به دڵداری تاوه‌كو بزانیت ئه‌و كه‌سه چۆنه ، شكڵی چۆنه ، ڕه‌فتاری
چۆنه ، مامه‌ڵه كردن و گوفتاری چۆنه ؟ چونكه هه‌روه‌ك ده‌بینین زۆر
جار ژن و پیاوێكی به‌ڕێز ماوه‌ی چه‌ند ساڵ ژیانی هاوسه‌ریان پێكهێناوه
ئێستاش نه‌یانتوانیوه به‌باشی له‌یه‌كتری تێبگه‌ن ، ئێستا تۆ ده‌ته‌وێت
بهتێپهڕكردنی چه‌ند كاتێك له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌رت به‌دڵداری و
دوور له‌فه‌رمانی خوای گه‌وره لێی تێبگه‌یت ! به‌مه‌ی تۆ ده‌یكه‌یت
بێگومان نا‌توانیت ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌رت وه‌ك و خۆی بناسیت . چونكه تۆ
له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌رتدا كاتێك له مهوعیدێكدا ده‌تانه‌وێت یه‌كتر
ببینن ، پێش وه‌خت ئایا چۆن خۆتی بۆ ئاماده ده‌كه‌یت ، هه‌ر له
له‌به‌ركردنی جل و به‌رگه‌وه تاده‌گاته به‌كارهێنانی خۆشترین عه‌تر و
جوانترین شێوازی قسه‌كردن ، ههریهكێتان هه‌وڵ ده‌دات به‌باشترین شێوه
خۆی بڕازێنێته‌وه‌و به‌باشترین شیوه قسه بكات ، تا كه‌سی به‌رامبه‌ری
لێی ڕازیبێت ، به‌ڵام كاتێك ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره چاره‌نووسی ئه‌و
دووانهتانی به‌یه‌ك گهیهند ئه‌و كاته چی ؟ ئایا ده‌توانن هه‌میشه
وه‌ك جاران خۆتان بۆ یه‌كتر بڕازێننه‌وه‌و خۆتان بۆن خۆش بكه‌ن و
به‌جوانترین ووشه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بدوێن؟ یان به‌یه‌كجار هه‌موو شتێك
كۆتایی پێدێت و هه‌ریه‌كه‌تان ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی و شێواز‌و
ڕه‌فتاری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی نیشان ده‌دات (به‌ڵام هه‌ریه‌كه له‌ئێوه
كاتێك كه پێكه‌وه دڵداریتان ده‌كرد دوو كهسهیهتی زۆر جیاواز بوون ،
به‌ڵام ئێستا هه‌ریه‌كه‌تان زۆر به‌غه‌ریبی ته‌ماشای یه‌كتر ده‌كه‌ن وه‌ك
ئه‌وه‌ی له‌وه‌و پێشتر به‌هێچ شێوه‌یه‌ك یه‌كترتان نه‌ناسی بێت).
* ئایا ئه‌و كاته هه‌ستی هه‌ریه‌كه له‌و دووانه‌تان چۆن ده‌بێت ؟
* ده‌بینین هه‌ر عه‌قڵێكی خاوه‌ن هۆش و بیروباوه‌ڕێكی ته‌واو كه
ئه‌مانه لێك بداته‌وه پێی قبوڵ ناكرێت ، چونكه ده‌زانیت ئه‌مانه
هه‌مووی گاڵته‌كردنه به‌عه‌قڵ و ژیری خۆی .
* ئه‌ی كه‌واته ئه‌م دوو هاوسه‌ره چۆن ده‌ژین و بیركردنه‌وه‌یان چۆن
ده‌بێت به‌رامبه‌ر یه‌كتر ؟
* ئایا هه‌ریه‌كه‌یان گومان له‌ویتریان ناكات كه‌خیانه‌تی لێبكات كه‌كاتێك
بۆماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك له‌یه‌كتر دوور ده‌بن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م
ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش دڵداری له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌كرد ئێستا چۆن قناعه‌ت
به‌وه بكات كه‌ئێستاش له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا هه‌مان كار ناكات ، كاتێك
هه‌ردووكیان پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م كاره ناڕه‌واو ناشیرینه ڕاهاتوون ، یان
چۆن بڕوا به‌یه‌كتر بكه‌ن كه له‌پێشتردا كه هه‌ریه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ
كه‌سێكی تردا نه‌بوون . دڵداری سیفه‌تێكی زۆر خراپی هه‌یه كه زۆر
نزیك بینه ، وه ته‌نها ڕوكه‌ش ده‌بینێت ، بۆیه كاتێك كه‌سێكی جوانتر
ده‌بینێت یه‌كسه‌ر به‌ره‌و پیری ده‌ڕوات و ئه‌وی تر له‌یاد ده‌كات ،
كه‌واته ئاگادار به كه خوای گه‌وره ڕێگیری كارێكت لێده‌كات بۆ
ئازاردانی تۆ نیه به‌ڵكو بۆ خۆش به‌ختی تۆیه چونكه خوای گه‌وره خۆی
ده‌زانێت خێر له‌چیدایه .
* به‌ڵام له‌وه ده‌چێت یه‌كێك ئێستاش زۆر ئینكار بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه
ئه‌م زۆر به‌پاكی ئه‌و كاره ده‌كات و ده‌یه‌وێت له داهاتوودا ژیانی
هاوسه‌ری له‌گه‌ڵدا دروست بكات .
ئیتر زۆر بێ ئاگایه له‌وه‌ی كه ئه‌م بۆ ئه‌و كاره په‌نای بردۆته
به‌ركردنی تاوانێكی تریش كه‌ئه‌ویش بریتیه له تاوانی نهزهڕكردن
كه‌پێغه‌مبه‌ری مه‌زن ده‌فه‌رموێت (نه‌زه‌ڕ تیرێكه له تیره‌كانی
شه‌یتان) ئێوه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كردنی ئه‌و كاره و
به‌به‌رده‌وامی له‌تاوان و گوناهدا ده‌ژین و تائه‌و كاته‌ی دڵت تروسكایی
ئیمانی تێدا نامێنێته‌وه به‌هۆی ئه‌و هه‌موو تیره‌ی شه‌یتان
كه‌به‌به‌رده‌وامی ده‌ینێت به‌دڵته‌وه . ئه‌زانیت ئه‌م كاره‌ی تۆ وه‌ك
چی وایه ؟ وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره بوه‌ستیت و بڵێیت
خوایه تۆ ناڵێی ئه‌و كاره مه‌كه ئه‌وا من ده‌یكه‌م ، من به‌گوێی تۆ
ناكه‌م ، دژایه‌تیت ده‌كه‌م ، زۆر بێ ئاگاشی له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره
تۆ و خۆشهویستهكهشتی دروست كردووه‌و هه‌رئه‌و ده‌تان ژییهنێت و ده‌تان
مرێنێت و پاشانیش زیندووتان ده‌كاته‌وه‌و سزای هه‌موو ئه‌و كارهنهتان
ده‌داته‌وه (خوای گه‌وره په‌نامان بدات) ، وه له‌سه‌ر دروست
كرهوهكانی ئه‌و ده‌گه‌ڕێیت و ده‌ژیت و ده‌خه‌ویت و له‌دروست كراوه‌كانی
ئه‌و ده‌خۆیت و ده‌خۆیته‌وه , چه‌نده‌ها نیعمه‌تی تریش كه
بهههریهكێكمانی به‌خشیوه خۆ ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك نیعمه‌ت
لهنیعمهتهكانیت لێ وه‌ربگرێته‌وه ئه‌و كاته چی ده‌كه‌یت ئه‌ی
دڵداره‌كه‌ت ده‌توانێت چاره‌سه‌رت بكات و ئهونیعمهتهت پێ ببه‌خشێته‌وه
كه خوای گه‌وره لێی وهرگرتویدهتهوه ؟
* بێگومان ئاگاداریش نیت له‌وه‌ی كه له‌چاره‌نوسی تۆ یان دڵدارهكهتدا
چی هه‌یه؟ ئایا چاره‌نوسی ئێوه بۆ یه‌كتره؟ كه‌وا ده‌ڵێن ئێمه
به‌شێوه‌یه‌كی پاك دڵداری ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت له داهاتوودا بۆ یه‌ك
بین ، یان ده‌زانن خوای گه‌وره چه‌ندێك ته‌مه‌نی بهههریهكهتان
به‌خشیوه تا باس له داهاتوو ده‌كه‌ن و به‌ته‌مان له‌داهاتوودا بۆ یه‌ك
بن.
* یان زۆر جار ده‌بینین دوو كه‌س كه زۆر یه‌كتریان خۆش ده‌وێت ، پاش
ماوه‌یه‌كی زۆر به‌شێك له‌ته‌مه‌نیان له‌بێ ئه‌مری خوای گه‌وره
به‌ناوی دڵداری پاك یان هه‌رناوێكی تر به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، كه‌بێ ئاگان
له‌وه‌ی كه گوایه ته‌مه‌نی ئه‌وان به‌شی ئه‌و هه‌موو بێ ئاگاییه
ده‌كات یان نا؟ به‌ڵام كاتێك ده‌زانین كه یه‌كێك له‌م دووانه له‌پڕ
زه‌واج ده‌كات ئیتر له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت ، به‌زۆر له‌لایه‌ن كه‌س و
كاریه‌وه یان تێكچوونی نێوانیان یان هه‌ر هۆكارێكی تر ، پاشانیش ده‌ڵێت
والله زۆر بێوه‌فا بوو من بۆ ئه‌و وابووم و وام كرد به‌ڵام ئه‌و وانه‌بوو،
به‌ڵام نازانێت له هه‌موو كه‌س بێوهفاتر خۆیه‌تی كه پشتی له‌فه‌رمان و
ڕێنماییه‌كانی خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كردووه ، خوایه‌ك كه هه‌موو
كارێكی زه‌وی و ئاسمانی له ده‌ست دایه و هه‌رخۆی ڕۆزی ده‌ره‌و وه
هه‌ر خۆی چاره‌نوسی مرۆڤه‌كان دیاری ده‌كات . بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان
له خوا بترسین و سنوره‌كانی خوای گه‌وره بپارێزین ، خوای گه‌وره‌ش
ده‌فه‌رموێت (ومَن ێتَّقِ اللَّهَ
ێجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا * وَێرْزُقْهُ مِنْ حَیْپُ ڵا ێحْتَسِبُ)( الطلاق :
2-3) واته گه‌ر كه‌سێك له خوا بترسێت و له‌ترسی خوا كارێك
ئه‌نجام نه‌دات ئه‌وا خوایگه‌وره ده‌رگایه‌كی بۆ ده‌كاته‌وه‌و ڕزگاری
ده‌كات و هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌ك ڕزق‌و ڕۆزی پێ ده‌به‌خشێت كه‌وا ئه‌و
كه‌سه خۆی پێی سه‌یربێت .
بێگومان ئه‌م باسه‌ش زۆر له‌مه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت كه لێوه‌ی بدوێم ،
به‌ڵام هیوادارم كه‌شوێنی خۆی گرتبێت و خه‌ڵكی لێی سودمه‌ندبن و ببێته
هۆی ڕه‌زامه‌ندی خوای په‌روه‌ردگارو پاشانیش ببێته هۆكارێك بۆ
هۆشیاركردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و گه‌نجه به‌ڕێزانه‌ی كه له‌م ڕاستیانه
تێنه‌گه‌یشتوون . ئه‌مه‌ش چه‌ند چیرۆكێكی ڕاستیه بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست
به ئومێدی ئه‌وه‌ی زیاتر به‌رچاو ڕوون بن .
چیرۆكی یه‌كه‌م//
په‌شیمانم
من كچێكی ته‌مه‌ن بیست و سێ ساڵم, باری ده‌روونیم زۆر خراپه به‌هۆی
هه‌ڵس و كه‌وته ههرزهكانم چونكه بایه‌خم بۆ هیچ شتێك دانه‌ده‌نا, دان
ده‌نێم به تاوانه‌كه‌م كه زیاده ڕه‌ویم كرد تا له‌ده‌ریایی په‌شیمانی
خنكام.. مردنی باوكم بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی دروست كرد له سۆز و
ده‌روونمدا, تا ناچار بووم په‌نا ببه‌مه به‌ر ئینته‌رنێت, خۆمم پێوه
سه‌رقاڵ ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی خۆم ده‌ربازكه‌م له‌و خه‌م و خه‌فه‌ت و بێ
ئاگایی یه كه مردنی باوكم دروستی كردبوو.له ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه
چه‌ند كوڕ‌و كچێكم ناسی, ڕۆژانه جه‌نده‌ها كاتژمێر له‌گه‌ڵیان قسه‌م
ده‌كرد, وه زۆری پێ نه‌چوو گه‌نجێكم ناسی,خه‌ڵكی شارێك بوو نزیك بوو
له‌شاره‌كه‌ی خۆمه‌وه.گفتوگۆ‌و ڕاوێژ‌مان زۆر ده‌كرد, هه‌رچه‌ند ڕازی
نه‌بووم بهلاَم دوای داواكردنێكی زۆر ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌می لێم
وه‌رگرت, پاش ئه‌وه زۆر ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌كردم وه زۆر داوای
چاوپێكه‌وتنی ده‌كرد له‌گه‌ڵمدا, له پێشدا ڕازی نه‌بووم بهلاَم بۆم
ده‌ركه‌وت سووره له‌سه‌ر بینینم, بۆیه لهشوێنێَكی گشتی چاومان
به‌یه‌كتر كه‌وت, وه‌پاش ئه‌وه چاوپێكه‌وتنه‌كانمان زۆر بوو .وه هه‌ر
له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌نجێكی دیم ناسی.. زمان شیرین و شاره‌زا بوو
له‌ماڵپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت, هه‌رشتێكم نه‌زانیبایه فێری ده‌كردم..
په‌یوه‌ندییه‌كانمان زۆربوو و پاشان داوای ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی لێ
كردم.. پاش هه‌ندێ دوودڵی ژماره‌كه‌م داپێی و پێكه‌وه ڕۆشتینه
ده‌ره‌وه‌و ئه‌وه‌ی كه له‌نێوان هه‌موو كوڕ‌و كچێك ڕووده‌دا ئه‌گه‌ر
پێكه‌وه‌بن له‌نێوان ئێمه‌ش ڕوویدا .ئه‌مه بوو بوو بهپیشهم بێ ئه‌وه‌ی
ئاگام له‌خۆم بێت و بزانم چی به‌خۆم ده‌كه‌م؟! باوه‌ڕبكه‌ن
نه‌مده‌زانی..پاشان ئاشنایه‌تیم په‌یداكرد له‌گه‌ل گه‌نجێكی دی,
ئه‌مه‌یان جیاوازتر بوو چونكه هه‌ستم به‌خۆشه‌ویستی كرد له‌گه‌ڵی
له‌كاتێكدا ئه‌و دوو گه‌نجه‌ی پێشوو به‌برای خۆمم ده‌زانین, حاڵ و
هه‌واڵیانم ده‌بیست.. هاوكاریانم ده‌كرد له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان..
به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ندیم به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ گه‌نجه‌دا تا
خوشكه‌كه‌م ئاگادار بوو و پێمی زانی و ئامۆژگاری كردم كه په‌یوه‌ندیم
بپچڕێنم له‌گه‌ڵیاندا, منیش په‌یمانم پی دا بۆ ئه‌وه‌ی بێ ده‌نگ بێت و
به ماڵه‌وه‌مان نه‌ڵێت .له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ڕۆژگار گه‌نجێكی زۆر باش
هاته خوازبێنیم.. دڵخۆش بووم چونكه ڕێگای ده‌ربازبوونم بۆ كرایه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی كۆتایی به په‌یوه‌ندی یه‌كانم بێنم.. ڕازی بووم و نیشان كرام
و دوایی داوام له‌سێ هاوڕێكه‌م كرد كهوازم لێ بێنن و په‌یوه‌ندیم پچڕاند
له‌گه‌ڵیان. دوانیان ڕازی بوون و وازیان هێنا بهلاَم گه‌نجی یه‌كه‌م
پێی خۆش نه‌بوو كهوازم لێبێنێت, ده‌ستی كرد به‌چاودێری كردنی
ئیمێڵه‌كه‌م, و نامه‌كانی خۆم و ئه‌و دوو گه‌نجه‌ی تر كه ده‌یاننارد بۆم
هه‌مووی چاپ كرد و به‌پۆست ناردی بۆ ماڵه‌وه‌مان, كه چاوم پێیان كه‌وت
وه‌خت بوو دڵم بووه‌ستێ و بمرم, به‌په‌له هه‌موویانم سووتاند له‌ترسی
ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی خۆشه‌ویسته‌كه‌م كه‌زۆر خۆشم ده‌وێت و
خۆشی ده‌وێم چونكه به‌مه بزانێ وازم لێ دێنێت و هه‌ست به‌تاوان ده‌كه‌م
گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌م لێی بشارمه‌وه.ئێستاش له ترسێكی گه‌وره‌دا
ده‌ژیم, هه‌ركات گوێم له زه‌نگی ته‌له‌فۆن یان مۆبایل بێت یان كاتێك
نامه‌یه‌كم بۆ دێت, ناتوانم به‌خێزانه‌كه‌م بڵێم و هه‌ست ده‌كه‌م كه
ئه‌وان به‌و په‌یوه‌ندییه ههرزانهم هه‌ستیان كردووه.. زۆر ماندووم
ئاوات به‌مه‌رگ ده‌خوازم.. هه‌ست ده‌كه‌م شایسته‌ی كاره‌كه‌م نیم كه
مامۆستایه. و جێگای متمانه‌ی خێزانه‌كه‌م نیم.. په‌شیمانم.. په‌شیمانم..
په‌شیمانم..تكاتان لێ ده‌كه‌م چیرۆكه‌كه‌م بلاَوبكهنهوه تا ببێته په‌ند
بۆ هه‌موو ئه‌و كچانه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه هه‌وڵی ناسینی
گه‌نج ده‌ده‌ن و به‌دوای گاڵته‌و خۆشی ده‌گه‌ڕێن تا ده‌كه‌ونه داوی
گورگه‌كانه‌وه.
چیرۆكی دووه‌م//
چیرۆكی ته‌وبه‌كردنی كچه كوردێك
سه‌ره‌تا سوپاستان ده‌كه‌م كه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌تان بۆ ڕه‌خساندم تا زۆر
به ڕاشكاوی باس له گه‌ڕانه‌وه‌م بكه‌م بۆ په‌یامی ئیسلام به‌ڵێ من له
خێزانێكی موسڵمانم و ناسنامه‌كه‌م تیای نووسراوه(مسلمه)به‌ڵام
ساڵانێكی كه‌مه به حه‌ق ئه‌م ئاینه ده‌ناسم,من كچێكم ته‌مه‌نم 25ساڵه‌و
ده‌رچووی زانکۆی سه‌لاحه‌دینم، ماوه‌ی پێنج ساڵه خه‌ریكی كاری
ڕۆژنامه‌نووسیم ئێستاش له ده‌زگایه‌ك كاری وه‌رگێران و توێژینه‌وه
ده‌كه‌م). دایكم و باوكم تاڕادده‌یه‌كی زۆر خوێنده‌وارییان باش بوو
به‌حوكمی ئه‌وه‌ش كه باوكم له به‌غدا كاری ده‌كرد كلتوور‌و ڕۆشنبیری و
خوێندنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی زاڵ بوو به‌سه‌ر كه‌شی خێزانه‌كه‌م,جگه له خۆم
سێ خوشك و سێ برام هه‌بوو به‌ڵام ئیستا باوكم كۆچی دوایی كردووه‌و دوو
خوشك و برایه‌كیشم له ئێمه جیابوونه‌ته‌وه‌و خێزانیان پێكهێناوه واته
من حاڵی حازر له‌گه‌ڵ دایكم و خوشكێك ودووبرام ژیان به‌سه‌رده‌به‌م.
حه‌زده‌كه‌م سه‌رنجی خوێنه‌ری به‌ڕێز بۆ خالێكی گرنگ ڕابكێشم ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه كه ژیانی من هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاسایی نه‌بوو چونكه زۆر
حه‌زم له ناوبانگ ده‌ركردن بوو..ئه‌و حه‌زه‌م زیاتر بوو له‌دوای چه‌ند
ڕووداوێكی گرنگ له ته‌مه‌نی منداڵیم به‌تایبه‌ت دوای ڕاپه‌ڕین هه‌ر بۆ
نموونه (ساڵ 1993 بوو له ئاهه‌نگێكی نه‌ته‌وه‌یی هۆڵی میدیا بۆ
یه‌كه‌مجار له ژیانم شیعرێكم ووت كه له نووسینی دایكم بوو سه‌باره‌ت
به‌ڕه‌وتی ئه‌وسای گه‌لی كورد كه ته‌واو بووم بوێرانه سه‌رم هه‌ڵبڕی
بینیم هه‌زاران ده‌ست چه‌پڵه‌م بۆَ لێده‌ده‌ن و هه‌زاران ده‌نگیش ده‌ڵێن
دووباره....دووباره)باوكم و دایكم هه‌میشه هانیان ده‌دام و ده‌یانزانی
حه‌ز به‌كاری نووسین و خوێندنه‌وه ده‌كه‌م.كاتێكیش باوكم كۆچی دوایی
كرد ئه‌م حه‌زه له ناخمدا گه‌وره‌تر بوو زۆر ڕێگه‌م تاقی ده‌كرده‌وه
تاكو بتوانم له ڕێگه‌یدا ناوبانگ ده‌ربكه‌م به‌م شێوه‌یه:
1. له قۆناغی ناوه‌ندی خه‌ریكی نووسینی شیعر‌و وێنه‌كێشان بووم،له
شیعر شكستم هێنا به‌ڵام چه‌ند جارێك له قوتابخانه پیشانگای تایبه‌ت به
تابلۆكانم كرده‌وه‌و دواین پیشانگام له كۆلیژ كرده‌وه به هاوبه‌شی
چه‌ند نیگاركێشێكی هاوڕێم له ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی زانكۆ(محمد صدیق
خۆشناو) كه تیایدا چه‌ند وێنه‌و كاریكاتێرێكمان نمایش كرد و له‌لایه‌ن
بهرَێزیانهوه خه‌ڵات كراین.
2. له قۆناغی ئاماده‌یی مامۆستای وه‌رزش بایه‌خێكی زۆری پێدام تا
چه‌ند چاڵاكیهكم ئه‌نجام دا‌و چه‌ند جارێك خه‌ڵات كرام.
3. هه‌ر له قۆناغی ئاماده‌یی حه‌زكردن به كار‌و خۆ ده‌رخستن هانی دام
بچمه ڕیزی رێکخراوێکی سیکۆلاریستی و له‌وێش له‌به‌ر زۆری چاڵاكیهكانم و
ماندووبوون و شه‌ونخوونی به‌رده‌وام توانیم ببمه نوێنه‌ری پۆل و
به‌رپرسی قوتابخانه‌كه‌مان پاشانیش له ساڵی 1999بووم به كادیری حزبی
.
4. له‌گه‌ڵ هاتنم بۆ كۆلیژ هه‌ستم كرد ناوبانگهكهم له ده‌ستدا چونكه
له قۆناغی ئاماده‌یی به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستاكان ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی
گهڕهكهكهشمان منیان ده‌ناسی كه‌چی بینیم له كۆلیژ كه‌شێكی نامۆ
باڵی به سهرداكێشاوم ته‌نانه‌ت ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆم وه‌رگیران
لایان سه‌یر بوو كه من هه‌میشه به ته‌نها پیاسه ده‌كه‌م و جووڵه‌و
ڕاكردنی جارانم نه‌ماوه.
5.كچێكی هاوپۆلم كه زۆر له‌من به ته‌مه‌نتر بوو له‌گه‌ڵ خزم و كه‌سانم
له ڕۆژنامه كاری ده‌كرد زۆر حه‌زم به گفتوگۆ ده‌كرد له‌گه‌ڵی ئه‌ویش
به هه‌مان شێوه،به‌تایبه‌ت كاتێ زانی من له
بنه‌ماڵه‌ی(................)م كه ئێستا هه‌موویان به‌رپرسی گه‌وره‌ن و
و پله‌ی باڵایان هه‌یه له زانكۆ‌و ڕۆژنامه‌و ڕاگه‌یاندنه‌كان،ئه‌وبوو
هانی دام بۆ كاری ڕۆژنامه‌نووسی و منیش بێ سێ و دوو قبولم كرد.
به‌مجۆره یه‌كه‌م ڕۆژنامه كه بابه‌تم تیایدا بڵاو كرده‌وه
ڕۆژنامه‌یه‌كی سكۆلاریزمی بوو..................پاشان چه‌ندین كاری تری
ڕۆژنامه‌م ئه‌نجامدا و بووم به په‌یامنێرو وه‌رگێڕ و چه‌ندین
توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیم بڵاوكرده‌وه له زۆرترین ڕۆژنامه هاوكاریم
كرد و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم هه‌ڵساین به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌كی
ئازاد كه لهرَێگهی چه‌ند به‌رپرسێك هاوكاری ده‌كراین و ناوبانگی
گه‌یشته زۆربه‌ی شاره‌كان و له سلێمانی و كه‌ركووكیش بڵاو
ده‌كرایه‌وه. ئه‌مانه هیچیان به هانام نه‌هاتن كاتێ من دووچاری
كاره‌ساتێكی گه‌وره‌بووم له ژیان دا ئه‌ویش له ده‌ستدانی كوڕێ بوو كه
به قه‌د هه‌موو ژیانم خۆشم ده‌ویست كوڕێك زیاتر له چوارده‌ساڵ چاوه‌ڕوانم
كرد تا ببێت به هاوژینم واته هه‌ر له مناڵییه‌وه چونكه خزمێكی نزیكم
بوو هه‌ر له مناڵییه‌وه باوكی منی بۆ ئه‌و دانابوو یان باشتر وایه
بڵێین باوكی به‌هۆی بێ عه‌قلی خۆی(ئه‌گه‌رچی به‌ناو ڕۆشنبیریش بوو)
ده‌یوت ئه‌مان هاوته‌مه‌نن و پێویسته بۆ یه‌كتر بن بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به
كاردانه‌وه‌ی خراپی قسه‌كانی بكات له‌سه‌ر ئێمه سوپاس بۆ خوا من
په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه نه‌بوو چونكه له شارێكی تر دهژیاو زۆر
كه‌م ده‌مبینی به‌ڵام وه‌ك عیبادهت زیكرم بۆی ده‌كرد و تاسه‌رئێسقان
خۆشم ده‌ویست،ئه‌و به چاوه پیسه‌كانی سه‌رنجی منی بۆخۆی ڕاده‌كێشاو
هه‌ر سه‌یركردنێكی ئه‌ویش له لایه‌ن من وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت
تیرێكی ژه‌هراوی شه‌یتان بوو.لهدهستدانهكهش ئه‌وه‌بوو كه پێیان ووتم
ئه‌و تۆی خۆش ناوێت به‌ڵكو له‌گه‌ڵ كچێكی هاوپۆل له كۆلیژی خۆی
په‌یوه‌ندی هه‌یه، ئه‌م هه‌واڵه‌م پێگه‌یشت كاتێ له قۆناغی یه‌كه‌می
كۆلیژبووم و تازه ده‌ستم به كاری رَۆژنامه كردبوو،ناخۆشترین ساڵ بوو
له ژیانم،له لایه‌ك ئه‌م هه‌واڵه‌و له لایه‌كی تریشه‌وه خێزانه‌كه‌م
له ڕووی ماددییه‌وه دووچاری زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر بووه‌وه هه‌مان ساڵ
جه‌نگی عیراق و ئه‌مریكا ده‌ستی پێكردو سه‌رده‌می دیكتاتۆر كۆتایی
پێهات. به دوای شتێ ده‌گه‌ڕام دڵمی پێ خۆشكه‌م به‌ڵام
نهمدهدۆزییهوه،تا ده‌هات ناوبانگم زیاتر ده‌بوو ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆكان
بۆ مێزگه‌ردی تایبه‌ت ده‌عوه‌تیان ده‌كردم كه‌چی من دوای ههرهسهێنانم
له خۆشه‌ویستییه‌كی (یه‌كلایه‌نه...ههرزهكارئاسا...دووربه‌دووری...بێ
مانا.....)وامده‌زانی به‌خته‌وه‌ری ئیدی كۆتایی هاتووه،ژیانم زۆر له
مه‌ترسی دابوو تا ده‌هات باری ته‌ندروستیم به‌ره‌و خراپه ده‌چوو
ئاماده‌بووم هه‌موو ژیانم بفرۆشمه كه‌سێك بچێت و به‌و كوڕه بڵێ كه من
چه‌ندین ساڵه به نهێنی ئه‌وم خۆش ویستووه،ئه‌مه‌م لای مامۆستایه‌كی
زانكۆ دركاندو ئه‌و ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بچێته شاری ئه‌و
كوڕه،به‌ڵام ڕه‌تم كرده‌وه به‌سه‌رهاته‌كه‌م كرده چیرۆك و له یه‌كێ له
گۆڤاره‌كان بڵاوم كرده‌وه،ئارامم نه‌ما بوو به‌رده‌وام ژیانم له‌گه‌ڵ
گۆرانی به‌سه‌رده‌برد شه‌وانه له دیار گۆرانییه‌كان فرمێسكم ده‌ڕشت و
به‌ده‌م بیركردنه‌وه خه‌وم لێ ده‌كه‌وت ،بیركردنه‌وه له كه‌سێك كه له
سڵاو كردن زیاتر هیچ قسه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ نه‌كردبوو.سه‌ره‌تای گۆڕان:
شه‌وێكیان له خه‌وما بینیم قوڕئانم ده‌خوێند،خوێندنه‌وه‌یه‌ك كه له
واقیع نه‌مده‌زانی به‌و شێوه‌یه بیخوێنمه‌وه چونكه ته‌جویدم
نه‌ده‌زانی به‌ڵام لهخهوهكهم به تهجویدێكی شیرین ئایه‌ته‌كانم
له‌به‌ر ده‌خوێنده‌وه‌و دایكم و خوشكێكم گوێیان بۆ شل كردبووم،به‌یانی
كه‌له خه‌و هه‌ڵسام بڕیاری باڵاپۆشیم(حیجاب) به ماڵه‌وه ڕاگه‌یاند
ئه‌وانیش بڕوایان نه‌ده‌كرد ئه‌گه‌رچی پێیان خۆش بوو به‌ڵام ڕادده‌ی
دڵڕه‌قی منیان ده‌زانی به‌رامبه‌ر به جلوبه‌رگی داپۆشراو، جگه له‌وه‌ش
من چه‌ندین جاری تر خه‌ونم بینی بوو كه‌چی هه‌ر به‌رده‌وام بووم
له‌سه‌رپێچی خوا‌و نه‌كردنی نوێژوعیباده‌ت ته‌نانه‌ت جارێكیان له‌خه‌وما
بینیم قیامه‌ت هاتووه‌و دنیا یه‌ك پارچه بۆته تاریكی منیش له
سه‌رشه‌قام به جله ناشهرعییهكانم سوجده‌م برد‌و ده‌مووت خوایه به‌س
ئه‌وجاره لێم خۆش به ئیدی سه‌رپێچیت ناكه‌م كه‌له خه‌و هه‌ڵسام قسه‌ی
بێ باوه‌ڕه‌كانم كه‌وته‌وه یاد كه له ڕۆژی دوایی هاوار ده‌كه‌ن و
ده‌ڵێن خوایه به‌س ئه‌وجاره كهرهتێكی تر بمان گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر دنیا
تا كاری چاك بكه‌ین ئه‌م خه‌ونه‌و چه‌ندین خه‌ونی ترم به‌ڕێكرد به‌ڵام
دواجار له دوای خه‌ونی قورئان خوێندنه‌كه بڕیاری ته‌وبه‌یه‌كی
دروستم دا‌و هه‌وڵم دا هاوڕێی باش بۆ خۆم هه‌ڵبژێرم وامده‌زانی حیجاب
جوانیه‌كان په‌رده‌پۆش ده‌كا به‌ڵام ئێستا ده‌زانم نه‌خێر به‌ڵكو حیجاب
عه‌یب ونه‌نگی و كهمو كورتییه‌كان داده‌پۆشێت كه‌چی شه‌یتان ئه‌م
عه‌یبه لای زۆرێك له ئێمه‌ی ئینسان جوان ده‌كات و ده‌یڕازێنێته‌وه
له‌به‌ر چاومان .ئێستا من وه‌كو جاران هه‌وڵ بۆ ناوبانگ ده‌ركردن ناده‌م
چونكه ئه‌زموونی نووسه‌رو ئه‌كته‌رو هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كان دێنمه
به‌رچاوم ده‌بینم هیچیان له ناوبانگ قازانجیان نه‌كردووه بۆ
ڕووناككردنه‌وه‌ی گۆڕی خۆیان به‌ڵكو ههركارێكیان ئه‌نجامدابێت خوای
گه‌وره لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات كه ئایا توانا‌و ڕه‌نجی خۆیان
له‌چیدا به‌كارخستووه(پم لتسئلن یومئژ عن النعیم) (التكاپر- 8 (به‌ڵێ
به‌ڕاستی توانای گه‌نجی نیعمه‌تێكی گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره
لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌م نیعمه‌ته جا سوپاس بۆ خوا
كه من ئێستا هه‌موو ژیانم بۆ ئه‌وه ته‌رخان كردووه بانگه‌وازی گه‌نجان
بكه‌م تا به حه‌ق په‌یامی ئیسلام بناسن خۆشبه‌ختانه ئێستا به‌رده‌وام
گه‌نجێكی زۆر له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز(خوشكان و برایان) له ڕێگه‌ی ئیمهیل و
ته‌له‌فۆن كێشه‌كانیان بۆمن باس ده‌كه‌ن و داوای چاره‌سه‌ری گونجاو
ده‌كه‌ن به حوكمی ئه‌وه‌ی شاره‌زایی به‌نده له بواری ده‌روونی و
كۆمه‌ڵایه‌تییه....له سایه‌ی باڵاپۆشی و ناسینی حیكمه‌ته‌كانی خودا
زۆر به‌خته‌وه‌رم ته‌نانه‌ت له‌ڕووی ماددیه‌وه خێزانه‌كه‌م دوای
زهرهزو زیانێكی زۆر ئێستا زیاتر له جاران له خۆشگوزه‌رانی ده‌ژین(ومن
یتق الله یجعل له مخرجا و یرزقه من حیپ لایحتسب) له بیریشمان نه‌چێ ته‌نها
ئێش و ئازاری گه‌وره مرۆڤی گه‌وره دروست دهكاو خودا‌ش له هه‌موومان
گهورهتروباڵاتره) .والسلام علی من اتبع الهدی) داوای دوعای خێرتان
لێده‌كه‌م .
چیرۆكی سێیه‌م//
به‌هۆی زۆر ته‌له‌فون كردنی كوڕێك بۆ ئافره‌تیك چی ڕووی دا
زۆری پێ ناخۆش نه‌بوو كه‌وه‌ڵامی ئه‌و گورگه واژووه بداته‌وه، وه
له‌گه‌ڵ زۆر ته‌له‌فۆن كردنی قایلی پیشاندا ووتوێژو قسه كردن له نێوانیان
زۆر بوو و په‌ره‌ی سه‌ند تا گورگه‌كه داوای دیده‌نی لێ كرد وه
ئه‌وه‌نده پێی داگرت تا ڕازی بوو، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ته‌نها چاو
پێكه‌وتنێكی پێنج خوله‌كی بێت و له‌ناو ئۆتۆمبێلدا بێت. له‌یه‌كه‌م چاو
پێكه‌وتندا هیچ به‌دڕه‌وشتی یه‌كی به‌رامبه‌ری نه‌نواند، بۆیه كچه‌كه
هه‌ستی به هێمنی و بێ ترسی كرد، چه‌نده‌ها جار چاوپێكه‌وتنه‌كان دووباره
بوویه‌وه وه زۆر پێكه‌وه ڕۆشتنه ده‌ره‌وه، هه‌ر كه‌باوكی یان
شۆفێره‌كه له پێش ده‌روازه‌ی زانكۆ دایده‌به‌زاند، چاوه‌ڕوانی كوڕه‌كه
ده‌بوو تاده‌هات و له‌گه‌ڵی ده‌ڕۆشت، وه‌پێش ته‌واوبوونی كاتی ده‌وامی
زانكۆ ده‌گه‌ڕایه‌وه تا بڕواته‌وه بۆ ماڵه‌وه .ڕۆژێك بردی بۆ ماڵێكی
چۆڵ و ووتی ئه‌مه ماڵی خوشكمه وه ئێستا له‌ده‌وامه، پاشان حه‌پێكی بێ
هۆشی ده‌رخواردی دا، بۆیه بێ هۆشكهوت وه‌خه‌به‌ری نه‌هاته‌وه تا
تاڵانی كرد‌و گرانترین شتی لێ دزی و پاش ئه‌وه بوو به‌یاری ده‌ستی
به‌ئاره‌زووی خۆی گاڵته‌ی پێ ده‌كرد، چه‌نده‌ها جاری تر كچه‌كه ڕازی
بوو كاری داوێن پیسی له‌گه‌ڵی بكا به‌ته‌ماحی ئه‌وه‌ی كه به‌زه‌یی
پێدا بێته‌وه‌و ماره‌ی بكا، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وه ڕوونادات پاش ئه‌وه‌ی
كهگهشت به‌مه‌به‌ستی و په‌رده‌ی ئابڕوو و ناموسی كچه‌كه‌ی داماڵی
.پاشان وازی لێ هێناو به جێی هێشت و ئیتر كچه‌كه چاوی پێی
نه‌كه‌وته‌وه، ئه‌وكات كچه گهوجهكه زانی كه پێی ڕابواردووه، به‌ڵام
پاش چی؟ ئیتر زانینی بێ كه‌ڵكه چونكه به‌ڵاو نه‌هامه‌تییه گه‌وره‌كه
ڕووی داوه‌و شه‌ره‌ف و ئابڕووی له ده‌ست داوه‌و پاكێتی نه‌ماوه.
چیرۆكی چواره‌م//
ئه‌وه بهێڵه بۆ ڕۆژی قیامه‌ت
پیاوێك ده‌ڵێت : شه‌یدای ئافره‌تێكی گه‌ڕه‌ك بووم كه له‌ماڵ ده‌هاته
ده‌ره‌وه شوێنی ده‌كه‌وتم ، وه ئه‌وه‌نده دوای كه‌وتم تا هه‌ستی
پێ‌كردم ، جارێكیان له‌كاتێكدا كه له دوایه‌وه ده‌ڕۆیشتم له‌پڕدا وه‌ستاو
لای كرده‌وه
ووتی : ئیشێكت هه‌یه بهمن؟
ووتم : به‌ڵێ
ووتی ئیشه‌كه‌ت چییه ؟
ووتم خۆشه‌ویستیت
ووتی : ئه‌وه بهێڵه بۆ ڕۆژی قیامه‌ت
زۆر گریاندمی به‌و ووشه‌یه‌و ئیتر هه‌رگیز دوای نهكهوتمهوه .
چه‌ند جوانه شه‌رم و ئابڕوو ، داوێن پاكی و ناموس و ڕه‌وشت به‌رزی .
چه‌ند جوانه ترسی په‌روه‌ردگارو چاودێری كردنی له هه‌موو كارێكداو له
هه‌موو شوێنێكدا ، چه‌ند جوانه غیره‌ت و توانای زاڵبوون به‌سه‌ر
ئاره‌زووه‌كاندا ، به‌ڵێ ئه‌وه بهێڵه بۆ ڕۆژی قیامه‌ت ، چه‌ند
به‌به‌هاو به‌نرخه ئه‌و ئامۆژگارییه ، وه باشترین ڕێبازه بۆ ژیانی
كچان و گه‌نجان كه بیكه‌ن به پێشه‌نگی خۆیان .
وه له كۆتایدا داواكارم له په‌روه‌ردگاری مه‌زن كه له هه‌موو كه‌م و
كوڕییهكمان ببورێت .
وصلی الله وسلم علی نبینا محمد
وعلی أله وصحبه وسلم
ئا/ سةركةوت جلال
ثياضونةوةى بةرِيَز
مامؤستا حةمزة
بةرزنجى
بۆ هه‌ر ڕه‌خنه‌و پێشنیارێك یان پرسیار كردن ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته
په‌یوه‌ندی بكه به‌م ئیمه‌یڵه‌وه
sarkawt1406@yahoo.com
|
|