که‌مێك له‌ ژیانی ئیمامی ئه‌لبانی ڕه‌حمه‌تی

 

 وه رگیڕانی/ فاتیح ئیسلام

 

عالمی موحه دس محمد ناصر الدین البانی له سالی 1914له شاری ئه شکۆ دیرا پێته ختی حکوومه تی ئه لبانیا له بنه ماڵه یه کی فه قیر ، دیندار و ئه هلی عیلم چاوی به ڕووناکی جیهان هه ڵ هێنا.

باوکی " نوح نجاتی " دوایی ورگرتنی دروسی دینی له مه دارسه کانی ئیستانبولی ئه مڕۆ ، پیته ختی ده وله تی عو سمانیه کان ، بۆ خزمه تی دین و خلکه که ی گه ڕایه وه بۆ ولاتی خۆیی که ئه لبانیا بوو ، و خه ڵک بۆ فیر بوونی شه رع ئه چوونه خزمه تی .

هیجره ت به ره و شام :

ماوه یه کی پێ نه چوو حکوومه تی ئه لبانیا که وته ژێر ده سه لاتی شه خسیک به نێو  " احمد زوغو " ، موسولمانان که وتنه ژیر ته وژمی دوڕه ندانه ی ، که خه لکی وادار ئه کرد به وه ی وه کو غه ربی بژین دوور له هه موو عه قایدی دینی ،  هه ر ئه م هۆیه بوو به سه به بی هیجره تی باوکی شیخ بۆ راگرتن و حیفز کردنی دین و ئیمان و داهاتوویی منداله کانی . و شاری دیمه شقی هه لبژارد له شام . له به ر ئه وه ی که شام فه زڵێکی که ی هه بوو زیاتر له ولاتانی که و خاوه نی دوعایه ک بوو له لایه ن پیغه مبه ر مان  .

سه ره تای ژیانی عیلمی :

محمد ناصر الدین مندالیکی 9 سالانه بوو که له گه ل باوکی به ره وو شآم ڕۆیی . بۆ یه که م جار چوه مه کته بی ئیبتدایی " ئیسعاف خه یری " له دیمه شق ، به لام باوکی نیزامی مه کته به که یی به دڵ نه بوو ، دوایی مه رحه له یی ئیبتدایی له مه کته ب هینایه وه ، و خۆیی به رنامه یه کی جوانی بۆ دانا له ماله وه فیری قورئان ، ته جوید ، نه حو و سه رف ، و فقی مه زهه بی حه نه فی کرد .

و هاووکات محمد ناصر الدین هندێک له زانستی دینی و عه ره بی فێر بوو له یه کێک له براده ره کانی باوکی که ئه ویش  " سعید برهانی " بوو .

و کاتیک عالمی ناووداری حله ب " ڕاغب طباخ " بۆی ده رکه وت محمد ناصر زۆر لێهاتوه له بواری حه دیس ڕوخسه تی دایه که له بواری ریوایه تی حه دیس هه وڵێکی زۆر بدات .

شێخ خۆیی ده ڵێت : ڕۆژیک له یه کیک له کتیب فرۆشه کان ژماره یه کی جه ریده ی " المنار " م بینی که سید رشید رضا ، له باره یی احیاء علوم الدینی ئیمام غه زالی ، به حسیکی عیلمی دانا وه یه که م جارم بوو شتی وا ببینم بوو به سه به بی ئه وه ی که جه ریده که هه موویی بخوێنمه وه و هه ر وا کتێبه کانی که  ، چونکو پاره م نه بوو بیان کڕم به ئه مانه ت بوون ده مپاراستن  و هه مو کاتیک نوسخه یه کم لێ ده گرتن ، وا بزانم ئه و کۆششه م له م ڕیگایه دا منی زۆر هاندا به ره وو پێشه وه ، و دل خوش بووم به و کاره وه .

شیخ یه که م کاری عیلمی خۆیی له سه ر کتیبی  ( المغنی عن حمل الاسفار ، و احیاء علوم ) ده ست پی کرد .  و دوایی ئه یفه رمو : له لوتف و ره حمه تی خوای گه وره شتیکی باشم ده ست که وت له ئه م کتیبانه .

شیخ ناصر میهنه یی چاک کردنه وه ی سه عات فیر بوو له باوکی ، و له م ڕیگه شه وه مه عیشه تی ژیانی خویی به ده ست ده هینا .

شیخ ئه یفه رمو : نیعمه ته کانی  خوای گه وره به سه رمه وه زۆر بوون ، له وا نه یه باشترینیان 2 شت بن که باوکم هیجره تی کرد بۆ سوریا و فێر بوونی چاک کردنه وه یی سه عات هه ر وا .

شیخ هه تا گه وره ده بوو مه علوماتی زیاتر ده بوو به خۆندنه وه ڵێکولین . ئه و کتیبانه یی که نه یده توانی بیکڕێت ئه چوو بۆ قوتابخانه یی گه وره یی شام " ظاهریه "  شه ش تا حه ووت سه عات خۆیی مه شغول ده کرد به خوێندنه وه وایی لێ هات کلیلی قوتابخانه که یان دایه و ژورێکی تایبه تیان بۆ دروست کرد  ، پیش خاوه نی قوتابخانه که له وێ  ده بوو و دوایی ئه ویش قه پات ده کرا له لایه ن شیخی به ڕیز ، جاری وا ئه وه نده مه شغول ده بوو به خۆندنه وه   خواردنی له بیر ده چوو ، جاری وا دوکانی سه عات چاک کردنه وه ی قه پات ده کرد و ماوه یی 12 سه عات مه شغول ده بوو به موتالیعه کردن  . حه دیس و که لامی ره سولی خوایی گه وره یارمه تی دا که ڕێگای سه له ف هه لبژیریت و هه ڵگری ئالای عوقابی پیغه مبه ر بێت و دژی خورافات و سوفیه کان راده وه ستا به جیدال و موناقشه .

شیخ چه ند ها جار کۆڕیی داده نا له مزگه وته کان و مه جالیسی عیلمی ، و سه فه ری ده کرد بۆ شاره کانی که وه کو  " حلب و لاذقیه و حمص و حماه " و هتد .. توانی خه لک به ره وو قورئان و سوننه بینیته وه و فێری ژیانی سه له فیان کات و زندو کردنی سه له فی هینایه کایه له ناوو گه نجاندا . ده عوه که یی ده گه شته ولاتانی نزیک وه کو ئه رده ن و لوبنان

 .

شیخ له زانکوی ئیسلامی مه دینه : 

کاتیک که شیخ ناوو بانگی ده ر کرد له بواری عیلمی حه دیس له زانکویی مه دینه داوا کرا و 3 سال له وو دیاره موقه ده سه مایه وه  .

به لام کومه ڵێک له حه سوودان و حقد له دلان به هاتنی ئه و بۆ ئه وی مه نفه عه تی خویان له ده ست ده رنه چیت هاتن به فێڵ و درۆ و بوختان وایان له شیخ کرد تا کرایه زیندان وه زیاتر له 6 مانگ ، شیخ له سالی 1967 م بو 1 مانگ کرایه زیندانه وه دووباره .

شیخ ته نانه ت ئیستیفاده ی له کاتی خۆیی ده کرد له زیندانا له بواری  " صحیح مسلم " و کتیبه کانی که . له زیندانا خه لکی به ره و قورئان و سووننه ڕاده کیشا ، ته نانه ت له زینداندا نویژی جه ماعه تی پێ ده کردن .

شیخ البانی ، دوایی ئازادی به رده وام بوو له سه ر شیوازی ئیسلامه تی خویی ، تا ئه هلی بید عه ته نگیان پێچنی و مه جبوور بوو که هیجره ت کات ، له سوریا به ره و ئه رده ن چوو ، دوایی گه ڕایه وه بۆ سوریا ، و به ره و به یروت و ئه مارات و دوایی بۆ ئه رده ن و مایه وه له عه مان پیته ختی ئه رده ن .

نوسین و لیکولینه کانی

شیخ ڵێکولینیکی زۆری هه بوو له کتیبی ئیسلامی ، و کتیبی زۆری نوسی ، زۆربه یی کتیبه کانی چاپ نه کراون ، به س 40 کتیبی چاپ کراوه .

له سالی 1999 م جایزه ی به ینه لمله لی وه ر گرت به بونه ی کتیبه کانی له بواری عیلمی حه دیس.

کومه لیک له کتیبه کانی شیخ بریتین له :

1 صلاه العیدین  2 مناسک الحج  3 فهرس مسند الامام احمد  4 نقد نصوص حدیثیه فی الثقافه الاسلامیه 5 الحدیث حجه بنفسه فی العقاید و الاحکام 6 منزله السنه فی الاسلام 7 سلسله الاحادیث الصحیحه فی الاسلام 8 سلسله الاحادیث الضعیفه 9 ظلال الجنه 10 نیل المرام ...و هتد

ته له به کانی شیخ :

1  حمدی عبدالممجید

2  عبد الرحمن عبد الخالق

3  دوکتور عمر سلیمان الاشقر

4  خیرالدین واءیلی

5  محمد عید عباسی

6  محمد ابراهیم شقره

7عبدالرحمن عبدالصمد

8  مقبل بن هادی الوادعی

9  زهیر الشاویش

10  علی خشان

11  محمد جمیل زینو

12  علی حسن عبدالحمید

13  ابو اسحاق الحوینی

14  محمد ابراهیم الشیبانی

15  دوکتور عاصم القریوتی

نه خوشین و وه فاتی شیخ :

شیخ له ئه واخری ژیانی دوچاری نه خوشینێکی زۆر بوو له کاتی وه فاتی وه زنی 30 کیلو گرام بوو ، به لام به ئیزنی خوای گه وره عه قل و هزر و حافزه یی سالم بوو و خه ڵک ده هاتن بۆ بینینی کومه ڵێکی به ناوو کومه لیکی به شێواز ده ناسیه وه . له ئه یامی نه خۆشیدا که هه ستی ده کرد که تۆزێک باشتره ده ستی ئه کرد به خویندن . شیخی گه وره 60 سال له ته مه نی موباره کی خسته خزمه تی قورئان و سوننه تی پیغه مبه ری ئازیز تا له ته مه نی 85 سالیدا وه فاتی فه رموو و گه رایه وه بۆ لای خوای یه کتا له 2/10/1999   .   

 

 


Acrobat ڕێبازی ڕاستی

mas ڕێبازی ڕاستی 

Reylplayer ڕێبازی ڕاستی 

yahoo ڕێبازی ڕاستی 

MediaPlayer  ڕێبازی ڕاستی

paltalk  ڕێبازی ڕاستی

Skype  ڕێبازی ڕاستی

java   ڕێبازی ڕاستی

inspeak ڕێبازی ڕاستی