|
هاوارێك له غه‌ززه

واده‌نگێك دێت هاوار
ده‌كات ئه‌ى موسوڵمانانى جیهان له كوێیه برایه‌تیتان ؟
له‌كوێیه ده‌نگ و
سه‌داى جیهاد و سه‌داى به‌رزى (الله اكبر) تان ؟
وامیلله‌تێك قه‌ڵاچۆبوو
به‌ده‌ستى دوژمنى سه‌رسه‌ختتان
له‌كوێن و له‌كوێ
نووستون كه نابیستن هاوارى منداڵ و گه‌نج و پیرى وڵاتمان ؟
تاكه‌ى ده‌له‌رزن
له‌به‌رده‌م دوژمنى خوا‌و پێغه‌مبه‌رتان ؟
ئه‌گه‌ر مافى مرۆڤ
كوێر‌و كه‌رِه له‌ئاست هه‌زاران شه‌هید و بریندارمان
ئه‌گه‌ر ئاسایشى نێو
ده‌وڵه‌تى بآ ئاگایه له بۆردومان و وێرانكردنى هه‌زاران ماڵ و خوێندنگا‌و
زانكۆ‌و نه‌خۆشخانه‌و مزگه‌وتمان
ئه‌ى ئێوه‌چى ئه‌ى
موسوڵمانانى جیهان ؟؟
بۆ ناپرسن له سور
بوونى جاده‌و شه‌قامى وڵاتمان
بۆ ناپرسن له 18 مانگ
گه‌مارۆدانى وڵاتمان
بۆ ناپرسن له ته‌رمى
بێگیانى چه‌ندین منداڵى وڵاتمان
ئـــاى خوایه‌گیان
چه‌ند بێكه‌سه قودس ئه‌مرِۆ ، قودسى سه‌رجه‌م موسوڵمانان
له‌لایه‌ك پیلان
ده‌گێرِن بۆ نه‌هێشتنى ده‌سه‌ڵاتى وڵاتمان
له‌لایه‌كى تر ئێمه
تاوانبار ده‌كه‌ن به‌كوشتنى جوله‌كه بێ رِه‌حمه‌كان.
منیش پرسیم : ئه‌وه
كێیه وا پیلان ده‌گێرِێت بۆ له‌ناوبردنى موسوڵمانان ؟
جارێكى تر هاوارى كرد :
به‌داخه‌وه ئه‌و
كه‌سانه‌ى كه‌وا پیلان ده‌گێرِن بۆمان ، بریتیه له‌سه‌ركرده‌ى هه‌ندێك
له‌وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌ندان ناحه‌ز به‌دین و كلتورى وڵاتمان .
ئا/ سه‌ركه‌وت جلال
sarkawt1406@yahoo.com
sarkawt1406@gmail.com
|